Accessibility links

ڕووسیا هاوتوچۆی کەشتیەکان لە دەریای ئازۆڤ ڕادەگرێت


بەرپرسانی ڕووسیا و کۆمەڵێک سەرچاوەی دیکەی پیشەسازی وتیان ڕووسیا هاوتوچۆی کەشتیە بازرگانییەکانی لە دەریای ئازۆڤ ڕاگرتووە، بەڵام بەندەرەکانی خۆی لە دەریای ڕەشدا بە کراوەیی هێشتۆتەوە.

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن فەرمانی کرد بە ئەنجامدانی " ئەرکێکی سەربازیی تایبەت " دژی ئۆکرانیا، ئەوەش لەپێناو لەناوبردنی ئەوەی وەکو خۆی دەڵێت " هەڕەشە مەترسیدارەکان." وتیشی ئامانج لەم ئەرکەی داماڵینی بوونی هێزە سەربازییەکانە لە سنووری باشووری ڕووسیا.

ڕووسیا کە گەورەترین وڵاتە لە هەناردەکردنی گەنمدا، بەشێوەیەکی سەرەکی لە بەندەرەکانی لە دەریای ڕەشەوە گەنمەکەی هەناردەی دەرەوە دەکات.

دەریای ئازۆڤ بەندەری بچووکی تێدایە و تواناکەی کەمترە.

سەرچاوەیەکی پیشەسازی گەنم بە ڕۆیتەرزی وت " سەرجەم کەشتیەکان لە دەریای ئازۆڤ ڕاگیراون."

ڕووسیا و ئۆکرانیا پێکەوە لە سەدا 29 ی گەنمی جیهان هەناردە دەکەن، لە سەدا 19 ی دانەوێڵە و لە سەدا 80 ی ڕۆنی گڵۆبەڕۆژەی جیهان هەناردە دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG