سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش داوای لە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن کرد " لە پێناو مرۆڤایەتیدا " ئەم جەنگە ڕابگرێت، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ڕووسیا ئەرکێکی سەربازیی تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕاگەیاند.
گۆتیرێش دوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وتی " سەرۆک پوتن، لەپێناو مرۆڤایەتیدا، هێزەکانت بگەڕێنەرەوە بۆ ڕووسیا."
وتیشی دەرەنجامی ئەم جەنگە کارەسات دەبێت بۆ ئۆکرانیا و کاریگەرییەکی گەورەی دەبێت لەسەر ئابووری جیهان.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە پوتن دەکات ئەم جەنگە ڕابگرێت
![سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێ](https://gdb.voanews.com/c4930000-0aff-0242-625f-08d9f75fcfcb_w250_r1_s.jpg)