Accessibility links

لە کۆنگرەی نیشتمانی کۆمارییەکاندا مایک پێنس هێرشی توند دەکاتە سەر جۆو بایدن


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس لە سێهەم ڕۆژی کۆنگرەی نیشتمانی کۆمارییەکاندا، بەبژارێتیەکەی بۆ چوار ساڵی تری جێگری سەرۆک پەسەند کرد. لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنەکانی مانگی 11 دا سەرۆک ترامپی کۆماری ڕووبەڕووی جۆو بایدنی دیموکرات دەبێتەوە.

لە کاتێکدا نائارامییە ڕەگەزییەکانی ئەمەریکا زیادی کردووە، مایک پێنس چوارشەممە هێرشێکی توندی کردە سەر جۆو بایدن کاندیدی دیموکرتەکان بۆ سەرۆکایەتی بەوەی کە هاوبەشی ئەوانەیە کە دەخوازن بودجەی پۆلیس کەمبکرێتەوە و بە دەنگدەرانی گوت " لە ئەمەریکاکەی جۆو بایدندا پارێزراو نابن" ئەو گوتیشی " جۆو دەڵێت ئەمەریکا بە شێوەیەکی بەبەرنامە ڕەگەزپەرستە" و پێی وایە " هێزەکانی چەسپاندنی جیاوازی دژ بە کەمینەکان دەکەن، و هەرکاتێک پرسیاری ئەوەی لێ بکەیت ئایا پشتیوانی لە کەمکردنەوەی بودجەی هێزەکانی چەسپاندنی یاسا دەکات، دەستبەجێ دەڵێ 'بەڵێ بێگومان.' "

مایک پێنس و هاوسەرەکەی
مایک پێنس و هاوسەرەکەی

لە وتارەکەیدا کە لە بنکەی مێژوویی فۆرت مکهێنری لە باڵتیمۆرەوە پێشکەشی کرد، ئە شوێنەی کە سەربازانی ئەمەریکا لە ساڵی 1814 تیایدا بەرپەرچی هێرشێکی بەریتانیایان دایەوە. پاشان ئەو شەڕە بو بە هۆی نوسینی سرودی نیشتمانی ئەمەریکا، پێنس گوتی " ڕاستییە ناخۆشەکە ئەوەیە .. لە ئەمەریکاکەی جۆو بایدندا پارێزراو نابیت."

سەرۆک دانۆڵد ترامپ و بەشێکی زۆری پشتیوانانی، بایدن تاوانباردەکەن بەوەی پشتیوانییەکانی بۆ بزوتنەوەی ژیانی ڕەشپێستەکان گرنگە و چالاکییە لیبڕاڵەکانی تر داواکارییە بۆ " بڕینی بودجەی" پۆلیسی خۆجێهی، بایدن بە سەختی نکوڵی لەم تۆمەتە دەکات. بەڵام پێنس ڕاست بوو لەو ڕووەوەی کە بایدن و کامڵا هێرسیی سیناتۆری کالیفۆرنیا، کراوەن بۆ باسکردنی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی پۆلیس و ئەو پارەیە بۆ ئاژانسەکانی تری کۆمەڵگە تەرخان بکەن تا هاوکاربن لە کەمکردنەوەی تاوانەکان.

جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی
جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی

لە سەرەتای ئەم مانگە جۆو بایدن گوتی " من نامەوێت خەجی پۆلیس ببڕم، من دەمەوێت پارەی زیاتر بۆ پۆلیس تەرخان بکەن تا مامەڵە لەگەڵ ئەو شتانەدا بکەن کە زۆر پێویستیانە، ئەوانش بریتین لە دەستڕاگەیشتن بە چاودێری کۆمەڵگە کۆمەڵناسان، دەرونناسانی بەڕێوەبەرایەتییەکە و ئەو کەسانەش کە لە ڕاستیدا دەتوانن ئەو کێشانە چارەسەر بکەن ".

بەشداربووانی کۆنگرەی نیشتمانی کۆمارییەکان کە زۆربەیان سەربازانی دێرین بوون، زۆر دوور دانەنیشتبوون لەیەکەوە و دەمامکیشیان نەپێچابوو وەک شارەزایانی تەندروستی پێشنیازدەکەن بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

خۆپیشاندانەکانی شاری کەنۆشە لە ویلایەتی ویسکانسن
خۆپیشاندانەکانی شاری کەنۆشە لە ویلایەتی ویسکانسن

لە کاتێکدا کۆنگرەی کۆمارییەکان بەڕێوەدەچێت، ناکۆکی ڕەگەزی لە شاری کەنۆشای ویلایەتی ویسکانسن ڕوویدا کە نزیکەی 100 هەزار دانیشتوی تێدایە، ڕۆژی یەکشەممە لەوێ پۆلیس تەقەی لە پیاوێکی ڕەشپێستی بە ناوی جەیکەب بلێک کرد و ئەو کردارەش بووە هۆی خۆپیشاندان و گڕبەردان لە باڵەخانەکانی شارەکە. کوڕێکی تەمەن 17 ساڵانی خەڵکی ویلایەتی ئیلنۆی دەستگیرکرا کاتێک دوو خۆپیشاندەری کوشت و سێهەمیشی بریندار کرد.

ترامپ و پێنس لەگەڵ ژمارەیەک لەو کەسانەی کە لە کۆنگرەکەدا وتاریان پێشکەش کرد، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان وەکو پشتیوانێکی سەرسەختی هێزەکانی چەسپاندنی یاسا وێناکرد، دژی ئەو توندوتیژیانە بوون کە دژی ناڕەوایەتی ڕەگەزی لە پاش مردنی جۆرج فلۆیدی تەمەن 25 ساڵان هاتنە ئاراوە. فلۆیدی ڕەش پێست لە کاتێکدا لە شاری میناپڵسی مینەسۆتا لە لایەن پۆلیسەوە قۆڵبەست کرابوو گیانی لەدەست دا.

پێنس ڕایگەیاند " دەبێت توندوتیژییەکان ڕابگیرێن، جا چ لە میاپلس بێت یان کەنۆشا" و گوتیشی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ "فرمان و یاسا" بۆ هەمو هاووڵاتییەک مسۆگەر دەکات.

لە بەیاننامەکەیدا گوتیشی " سەرۆک ترامپ و خۆم دەزانین ئەو ژن و پیاوانەی ئەرکی چەسپاندنی یاسا دەکەن باشترینی ئێمەن. ئەوان ڕۆژانە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە."

گوتیشی " خەڵکی ئەمەریکا دەزانن پێویست ناکات ئێمە لە نێوان پشتیوانی کردن لە هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا و پشتیوانی کردن لە کۆمەڵگەی ئەمەریکاییە ئەفریکاییەکان یەکێکیان هەڵبژێرین تا ئاستی ژیان لە شار و شارۆچکەکانمان بەرزبکەینەوە. لە یەکەم ڕۆژی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە، ئێمە هەردووکیمان کردووە. بۆ چوار ساڵی داهاتووش لە کۆشکی سپی هەمان شت دەکەین."

سەرۆک ترامپ و خانمی یەکەم لەگەڵ مایک پێنس و خانمی دووهەم لە دەمی کۆنگرەی کۆمارییەکاندا بۆ سرودی نیشتمانی ڕاوەستاون
سەرۆک ترامپ و خانمی یەکەم لەگەڵ مایک پێنس و خانمی دووهەم لە دەمی کۆنگرەی کۆمارییەکاندا بۆ سرودی نیشتمانی ڕاوەستاون

پاش وتارەکەی مایک پێنس سەرۆک ترامپ و خانمی یەکەمی ئەمەریکا میلانیا ترامپ چوونە سەر شانۆکە بۆ سڵاوکردن لە پێنس و هاوسەرەکەی پاشان هەموان پێکەوە گوێیان لە سرودی نیشتمانی گرت بە دەنگی تراس ئادکنس.

بڕیارە سەرۆک ترامپ شەوی پێنجشەممە لە کۆشکی سپییەوە وتاری پەسەند کردنی بەربژارێتی بۆ چوارساڵی تری سەرۆکایەتی پێشکەش بکات لە کاتێکدا یارییە ئاگرینەکان لە گۆڕەپانی نیشتمانی واشنتن ئەنجام بدرێت.

کێڵیان کانوەی ڕاویژکاری باڵای سەرۆک ترامپ لە دەمی پێشکەش کردنی وتارەکەی بۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان
کێڵیان کانوەی ڕاویژکاری باڵای سەرۆک ترامپ لە دەمی پێشکەش کردنی وتارەکەی بۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان

یەکێکی تر لە وتارەکانی کۆنگرەی کۆمارییەکانی شەوی چوارشەممە وتاری کێلیان کانوەی ڕاوێژکاری باڵای ترام پبوو کە بڕیارە لە ماوەی داتوودا کۆشکی سپی بەجێبهێڵێت لە پێناو تەرخانکردنی کاتی زیاتر بۆ خێزانەکەی و چوار منداڵی. ئەو ترامپی بە کەسێک وەسف کرد کە " کە توندترین شەڕ هەڵدەبژێرێت و پشتیوانیت لێ دەکات."

ئەو لە هۆڵی میڵۆن لە واشنتنەوە وتارەکەی پێشکەش کرد کە ژمارەیەک لە کۆمارییەکان لەوێوە وتاریان پێشکەش کرد و تیایدا پشتیوانیان لە ترامپ کرد و هێرشیان کردە سەر بایدن و هێرس. بەهۆی ڕێگەگرن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆڵەکە چۆڵ بوو و وتارەکان بە ڕێگەی ڤیدیۆ دەگوازرانەوە.

شەوی چوارشەممە سیناتۆری تێنسی مارشا بلاکبەرن و جۆنی ئێرنستی ئایەوا لەگەڵ ڕیچارد گرینەل بەڕێوەبەری پێشوی بە وەکالەتی زانیاری نیشتمانیش قسەیان کرد.

شەوی سێشەشممە لە دووهەم ڕۆژی کۆنگرەکەدا ملانیا ترامپ خانمی یەکەمی ئەمەریکا هاوخەمی بۆ ئەو سەدان هەزار ئەمەریکاییانە دەربڕی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریتێکردوون.

خانی یەکەم گوتی " لە مانگی سێ‌وە ژیانمان بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕاوە، هاوخەمی خۆم بۆ هەمو ئەوانە دەردەبڕم کە خۆشەویستانیان لە دەست داوە. نزا دەکەم بۆ ئەوانەی نەخۆشن یان لە ناخۆشیدان."

ئەو گوتیشی " دەزانم زۆربەتان بێزران و هەست بە بێهیوایی دەکەن، دەمەوێت پێتان بڵێم ئێوە تەنها نین."

هەڵمەتەکەی بایدن ڕەخنەیان لە کۆنگرەکە گرتووەو دەڵێن ئەوانەی تەماشای دەکەن هیچ پلانێکیان بۆ کۆنترۆڵکردنی پەتای کۆرۆنا نەبیستووە.

گوتەبێژی بایدن کەیت بێدینگفیڵد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " بەردوامی پشتگوێخستنی ئەم ڤایرۆسە لەلایەن دانۆڵد ترامپەوە ئەمەریکا خستە خراپترین شوێن جیهان بۆ پەتاکە، و کۆنگرەکەشی ئامادە نییە دان بە ڕاستییەکاندا بنیت، ژمارەی زۆری گیانلەدەستدانەکان وەبیرهێنانەوەیەکی تەواوی شکستخواردنی ڕێبەرایەتی ئەوە بۆ ئەمەریکاییەکان."

کارمەندانی خزمەتگوزاری تەندروستی ئەمەریکا
کارمەندانی خزمەتگوزاری تەندروستی ئەمەریکا

پەتای کۆرۆنا هەتا ئێستا 179 هەزار کەسی لە ئەمەریکادا کوشتووە و زیاتر لە 5 ملیۆن و8 سەد هەزار کەس بە پێی ئامارەکانی زانکۆی جۆنس هۆپکنس توشی ڤایرۆسەکە بوون. ئەم ڕێژەی مردنەکە و هەم توشبوونیش زۆرترینە لە جیهاندا.

ڕاوەرگرتنە گشتییەکان نیشان دەدەن بەشێکی زۆری ئەمەریکاییەکان ناڕازین لە شێوازی مامەڵەکردنی ترامپ لەگەڵ ئەم قەیرانە.

ئەو 10 هەفتەی بەدەستەوەیە بەر لە ڕۆژی هەڵبژاردن بەڵام ڕاوەرگرتنەکان نیشان دەدەن بایدن 7.6 لەسەدا لە پێشە هەرچەندە پێشکەوتنەکەی بایدن لە چەند ویلایەتێکی گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوە زۆر کەمە و ئەمەش زۆر گرنگ دەبێت لە هەڵبژاردنەکاندا.

لە ماوەی چل ساڵی ڕابوردوودا تەنها دوو سەرۆک بۆ تێرمی دووهەمی سەرۆکایەتی سەرکەوتنیان بەدەست نەهێناوە ئەوانەش جمی کارتەر لە ساڵی 1980 و جۆرج بوش لە ساڵی 1992 بوو.

.

XS
SM
MD
LG