Accessibility links

کۆنگرەی نیشتمانی کۆماریـیەکان ئەمڕۆ دووشەممە دەستپـێدەکات


کۆنگرەی نیشتمانی کۆماریـیەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە دەستپـێدەکات و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت بە مەبەستی دووپاتکردنەوەی پشتیوانی خۆیان بۆ سەرۆک ترامپ و مایک پـێنسی جێگری تاوەکو بۆ خولێکی دیکە سەرۆکایەتی وڵاتەکە بکەن.

کۆنگرەکە ئەمشەو لە سەنتەری کۆنگرە لە شاری شارلۆتی ویلایەتی نۆرث کارۆلاینا دەستپـێدەکات. کۆنگرەی کۆماریـیەکانیش هاوشێوەی کۆنگرەی دیموکراتەکان دەبێت و ئەم جارە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پـێشووی سەرۆکایەتی جیاوازدەبێت، ئەمەش بەهۆی پەتای کۆرۆنا.

چاوەڕوان‌دەکرێت سەرۆک ترامپ بەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی سەرۆکایەتی بگاتە شاری شارلۆت. بەپـێی دەستەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆک ترامپ ئەمشەو ژمارەیەک کەسایەتی و هاوڵاتی لایەنگری کۆماری وتار و قسەیان دەبێت. لەوانە مات گەیتز ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، نیکی هەیلی نوێنەری پـێشووی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، سیناتۆر تیم سکەت، جێم جۆردن ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، کوڕە گەورەکەی سەرۆک ترامپ. هەروەها ڤێرنن جۆنزی دیموکرات ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران کە پشتیوانی لە سەرۆک ترامپ دەکات ئەویش وتاری دەبێت، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەکە بۆ ئەو کۆماریـیانەی پشتیوانیان لە جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان کرد.

لە کۆنگرەکە، کۆماریـیەکان بە فەرمی سەرۆک ترامپ و مایک پـێنسی جێگری بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکە پەسەند دەکەنەوە تاوەکو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمساڵ لە 3 ی مانگی یازدە ڕووبەڕووی جۆو بایدن و کامڵا هێرس ببنەوە.

سەرۆک ترامپیش وتاری خۆی لە کۆنگرەکەدا دەبێت بۆ پەسەندکردنەوەی کاندیدکردنەکەی. چاوەڕوان‌دەکرێت لە وتارەکەیدا جەختبکاتەوە سەر باشترکردنی ئابوری وڵاتەکە و گەڕانەوەی کار و پـیشەسازی بۆ ناو وڵاتەکە و ڕێگەگرتن لە کۆچبەری نایاسایی و چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە، ڕەنگە ئاماژە بۆ ڕێکەوتنی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل بکات کە سێـیەم وڵاتی عەرەبیـیە لە پاش میسڕ و ئوردن بە فەرمی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلدا دروستبکات. سەرۆک ترامپ ئەم ڕێکەوتنە بە دەستکەوتێکی بەڕێوەبەرایەتـیەکەی ناودێردەکات بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. هەروەها گەڕانەوەی بەشێکی بەرچاوی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و عێراق و سوریا و ئەڵمانیا، ئەویش بابەتێکی گرنگ دەبێت.

دیموکراتەکان هەفتەی ڕابردوو کۆنگرەی نیشتمانی خۆیان ئەنجام دا و پـشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ جۆو بایدن و کامڵا هێرس دەربڕی تاوەکو سەرکەوتن بەسەر سەرۆک ترامپ تۆماربکەن.

سەبارەت بە دەسـتپـێکردنی کۆنگرەکە باڵا ئاکۆ کۆمەڵێک پـرسیاری لە بەڵێن ساڵح کردووە کە لە نزیک کۆنگرێس بوو بۆ ڕووماڵکردنی هەواڵەکانی کۆنگرەکە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:41 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG