دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیماڕات ئاماژەیان بەوەدا وەزارەتی تەندروستی ئیماڕات ڕازیبووە لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی ڕوسی سپۆتنیک ڤی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکەدا
بەرپرسانی لوبنان ماوەی داخستنی گشتی وڵاتەکەیان بۆ دوو هەفتەی دیکە درێژکردەوە، ئەمەش لەنێوەندی زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون و گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەکاتێکدا وڵاتەکە ڕووبەڕووی قەیرانێکی دارایی گەورە بۆتەوە
ئەمەریکا دووبارە گەڕایەوە سەر ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و پابەندبوون بە بەرپرسیارێتیە داراییەکانیەوە بەرامبەر ڕێکخراوەکە، هەروەها وەڵامدانەوەی نێودەوڵەتی دژی پەتاکە دەستپێکردەوە لەکاتێکدا جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا گەیشتۆتە لانی کەم 60 وڵات
بەرپرسانی دەسەڵاتی فەڵەستین وتیان واپێشبینی دەکرێت لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا یەکەمین باری ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی ڕوسی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگاتە دەستیان
ڕۆژی دووشەممە بەڕیتانیا هەڵمەتی پێدانی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا فراوانتر دەکات و ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە تەمەنیان لە سەروو 70 ساڵەوەیە، ئەمەش لەکاتێکدا ئەوانەی دێنە وڵاتەکەوە کەرەنتین دەکرێن
چاکسازی زیندانەکانی ئیسڕائیل ڕایگەیاند ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات بە سەرجەم زیندانییەکان بە فەڵەستینیەکانیشەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ڕەخنەیەکی زۆر ئاڕاستەی حکومەتی ئیسڕائیل کرا لەسەر ئەو بابەتە
نەمسا داخستنی سێیەمین جاری وڵاتەکەی تاوەکو 8 ی مانگی دوو درێژکردەوە، ئەمەش وەکو ڕێوشوێنێک بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە سەرەتا لە بەڕیتانیا دەرکەوت و لە ئێستادا بەخێرایی بڵاودەبێتەوە
ڕۆژی شەممە هیندستان دەستیکرد بە هەڵمەتی کوتانی دژ بە کۆڤید-19. کارمەندانی تەندروستی یەکەم کەسەکان دەبن کە ڤاکسینەکە وەربگرن.
ڕۆژی پێنجشەممە ئیسڕائیل پێدانی یەکەم بەشە ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە دوو ملیۆن کەس تەواو کرد، ئەمەش دوای ئەوەی بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیری وڵاتەکە بنیامین ناتانیاهو ڤاکسینەکە درا بە کارمەندی دایەنگەیەک لە ناوەڕاستی وڵاتەکە
زیاتر نیشـان بده