Accessibility links

ترامپ: کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند تەنگەی هورمز بە تەواوی کراوەیە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث نووسیویەتی "ئێران ڕایگەیاندووە کە تەنگەی هورمز بە تەواوی کراوەیە و ئامادەیە بۆ تێپەڕبوونی کەشتیەکان."

پەیامەکەی سەرۆک ترامپ دوای ئەوە دێت عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند "دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە لوبنان، تێپەڕبوونی سەرجەم کەشتییە بازرگانییەکان بە تەنگەی هورمز لە ماوەی ئاگربەست بە تەواوی ئازاد دەبێت."

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت بەڵام ئەم هاتووچۆیە دەبێ لەسەر ڕێگایەکی هاوئاهەنگ و پێشوەختە ڕاگەیەندراو لە لایەن ڕێکخراوی بەندەر و دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەنجام بدرێت.

ئێران لە دوای هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە هاتوچۆی کەشتییەکانی لە تەنگەی هورمز پەکخستووە.

کردنەوەی گەرووی هورمز یەکێک لە مەرجەکانی ئاگربەستی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئەمەریکا و ئیسرائیل بوو.

ئەمەریکا لە کاردانەوە بە بەردەوامی داخستنی تەنگەی هورمز، لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستی کرد بە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG