Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: نەهرۆ شەوقی- بەشی یەکەم


نەهرۆ شەوقی
نەهرۆ شەوقی

هەرگیز کارکردن لەسەر کلتور بە کارێکی سانا دانانرێت لەو ڕوانگەیەوەی ناساندنی فەرهەنگی نەتەوەییە بە جیاوازی ڕەنگەکانیشەوە.
لە هەموو قۆناغەکانی ژیانی کۆمەڵگەکاندا، داکۆکیکردن لە کلتور و فەرهەنگ بەشێکی گەورە و گرانی ململانێی مرۆڤ بووە لەگەڵ دەوروبەردا.
کلتور یان فەرهەنگ، دەشێت بە بەشێکی دانەبڕاو لە ڕۆشنبیری و شارستانی دابنرێت و بە هەمان شێوەش بەشێکی دانەبڕاویشە لە شێواز و ئاڕاستەکردنی ژیانکردندا، بەڵام هەرگیز خۆی نابەستێتەوە بەو پرەنسیپانەی وەک بارێکی باوی جێگیر سەیریان دەکرێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە لە زۆر باردا دەکەوێتە ململانێیەکی گەورە لەگەڵیاندا، چونکە قۆناغ بە قۆناغ هەوڵی خۆ نۆژەنکردنەوە دەدات لەگەڵ هەلومەرجە نوێیەکاندا.

نەهرۆ شەوقی
نەهرۆ شەوقی

لەمڕۆی کۆمەڵگەی کوردیماندا، هەوڵێکی زۆر دەبینرێت بەناوی پاراستنی کلتور یان زیندوکردنەوەی کلتورەوە، بەڵام ئەگەر ئاوڕێک لە دوێنێی دوور و نزیک بدرێتەوە، ڕێک دەکەوینە بەردەم چەند پرسێکی گرنگەوە، لەوانە بۆ نمونە بەر لە پەنجا ساڵ تەنانەت ئەگەر بە هەنگاوی خۆڕسکانەش بووایە جەختکردنەوەیەکی گەورە و گران لە کلتور هەبوو، وەلێ دوای ئەم پەنجا ساڵە ئەو جۆرە جەختکردنەوانە بەرەو کاڵبوونەوە ڕۆیشتوون و تەنانەت لە هەندێک باریشدا بەناوی پاراستنی کلتورەوە، زیانێکی گەورە لە کلتور و فەرهەنگ دەدرێت، ئەڵبەت ئەمە ئەگەر کارەسات نەبێت.
پاراستنی کلتور و هەوڵەکان بۆ بەرزڕاگرتنی کلتور، جۆرێکە لە جۆرە گرنگەکانی ڕێزگرتنی ناسنامە و بایەخدانێکی گەورەشە بۆ هەموو ئەزمونەکانی خۆ ناساندنە مێژووییەکان.
هونەرمەندێکی گەورەمان، لە ساتەوەختێکی پڕ لە مەراق و بێئۆقرەییدا بڕیار دەدات نیشتمان جێبهێڵێت و دەواری خۆی لە جوگرافیایەکی تردا هەڵدەدات، وەک چۆن "ئیسماعیل حەمە ئەمین" شاعیر و ڕۆماننوس لە یەکێک لە تێکستە شیعرییەکانیدا دەڵێت "من نیشتمانم جێهێشت، بەڵام نیشتمان لە دڵمدا بوو..." دەتوانم بڵێم ئەم وێنە شیعرییە ڕێک و ڕەوان بۆ نەهرۆ شەوقی، هونەرمەند و میدیاکار دروستە.

نەهرۆ شەوقی
نەهرۆ شەوقی

لە هەندەرانیش خەونەکانی نەهرۆ هەر لەگەڵ نیشتماندا ئاوێزانن، هەنگاوەکانیشی لە باریکە ڕێ سەخت و دژوارەکان لێکنابنەوە، بە کوردی و بە کورتی بە جەستە لەوێ و بە ڕۆح لە نیشتمانە و ڕەنگەکانی ئەو نیشتمانەی بە ناچاری جێی هێشت دەبنە دەنگ و سەنگ بۆ نەهرۆ شەوقی و ئیتر بڕیار دەدات بگەڕێتەوە ئامێزی دایکە نیشتمان بە هەموو خەم و مەراق و ئازارەکانیەوە.
نەهرۆ، هونەرمەندی شێوەکارە، بەڵام کە دەگەڕێتەوە دەڕواتە ناو بواری میدیاوە و لەوێوە هەنگاوی تر دەنێت و دەشکرێت ئەو هەنگاوانەش بە هەوڵی ڕژد ببینرێن بۆ پاراستنی کلتور و ژینگەی کوردیمان.
نەهرۆ شەوقی، هونەرمەند و میدیاکار، وەڵامی پرسیارەکانی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:01 0:00


XS
SM
MD
LG