Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: دکتۆر فازڵ جاف


دکتۆر فازڵ جاف
دکتۆر فازڵ جاف

شانۆ ئەو هونەرە تایبەتەیە کە لە ژیانی هەموو تاکەکانی کۆمەڵگەدا ئامادەیی هەیە. وەک چۆن شانۆ ڕەنگدانەوەی ژیانی مرۆڤەکانە، ئاوەهاش و بە ئەندازەیەکی زۆریش ژیان و پەرەسەندنە کۆمەڵایەتییەکانیش ڕەنگدانەوەیەکی گەورەیان هەیە بەسەر ڕۆڵ و کاریگەرییەکانی شانۆوە.

دکتۆر فازڵ جاف
دکتۆر فازڵ جاف

هەڵسەنگاندن بۆ شانۆی کوردی کارێکی ئاسان نییە بەتایبەتیش کاتێک باس دێتە سەر ئەوەی ئایا هەڵسەنگاندن لەسەر چ بنچینەیەک بکرێت؟ لەسەر دەقە شانۆییەکان یان لەسەر نومایشتەکان؟ یان لەسەر هەردووکیان پێکەوە ئەو هەڵسەنگاندنە بکرێت؟ بەلای هەندێک لە هونەرمەندان و شانۆکارانەوە وەک دەڵێن هەڵسەنگاندنی تێکستە شانۆییەکان زۆر گرنگن و لەوێوە دەتوانرێت سەرەتاکان بۆ شانۆی کوردی دەستنیشان بکرێن.
ڕایەکی تریش هەیە و لەو بڕوایەدایە، ئەگەر دەق هەبێت و نومایشتی شانۆیی نەبێت، چۆن دەتوانرێت ئەو هەڵسەنگاندنانە بکرێن و لایەنە هونەری و تەکنیکییەکانی شانۆ، وەک دەرهێنان، نواندن، ڕووناکی، ماکیاژ، دیکۆر و موزیک و هتد، فەرامۆش بکرێن.
لێرەدا ژمارەیەک پرسیار هەن، لەوانە، ئایا ئەگەر هەڵسەنگاندنمان بۆ شانۆ نەبوو، بەو مانایەیە کە شانۆمان نییە؟! ئەگەر شانۆمان هەیە بۆچی هەڵسەنگاندنمان نییە؟!
یەکێک لە ڕایەکانی تر دەڵێت با شانۆ هێدی هێدی بەردەوام بێت لە بڕینی ڕەوتی خۆی، ئەوجا با ئەرکی هەڵسەنگاندنێکی بابەتیانەی قۆناغەکانی تەمەنی شانۆ لە ئەستۆی نەوەکانی داهاتوودا بن.

دکتۆر فازڵ جاف
دکتۆر فازڵ جاف

خاوەنی ئەم جۆرە ڕایە، پرسیار و گومانێکی زۆر دەخەنە سەر هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوەکانیش کە لەسەر شانۆ کراون.
هەرچۆنێک بێت، هاوڕاییەک هەیە لەسەر ئەوەی شانۆی کوردی لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا لە ئاستێکی زێڕیندا بووە و دواتریش پاش ڕاپەڕین لەگەڵ فەراهەم بوونی ئازادیدا، شانۆ تا ئەندازەیەک لە پاشەکشەدا بووە و ئەو پاشەکشەیەش گەیشتۆتە ئەو ئاستەی وەک دەگوترێت بینەر و شانۆ لێک زیز بن.
دکتۆر فازڵ جاف، هونەرمەند و پسپۆڕی شانۆ، وەڵامی پرسیارەکانی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:32:02 0:00
XS
SM
MD
LG