ئاژانسی دهنگوباسی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت هێزه‌کانیان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به ته‌واوی ده‌سـتیان گرتووه‌ته‌وه به‌سه‌ر گه‌ڕه‌کی سه‌ڵاحه‌دینی شـاری حه‌له‌بدا
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی میسر ده‌ڵێن له‌شـکری وڵاته‌که‌یان هێرشی ئاسمانی کردووه‌ته سه‌ر چه‌کدارانی گومانبار له نیمچه دورگه‌ی سینا، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای ئه‌و هێرشه‌ی شه‌وی یه‌کشه‌ممه
وه‌زاره‌تی وه‌رزشی کامیرۆن ڕایگه‌یاند که‌وا حه‌وت یاریزانیان که له شـاند‌ی وڵاته‌که‌یاندا بوون بۆ یاریـیه‌کانی ئۆڵۆمپـیادی لەندەن، له‌وێ بێ سه‌روشوێن بوون
وه‌زیری به‌رگری ئه‌فغانسـتان عه‌بدولڕه‌حیم وه‌ردک ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی خۆی له پـۆسته‌که‌ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی ده‌نگی دا بۆ لابردنی له کاره‌که‌ی
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجام دا و تیایدا تاووتوێی چه‌ندین بابه‌تی کرد، له‌وانه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی وڵاته‌که له‌گه‌ڵ تورکیا
به‌رپـرسی ئۆفیسی عێراقی ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی له 18 ی مانگی حه‌وته‌وه هه‌تا دوێنێ دووشه‌ممه 22.300 عێراقی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ عێراق
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵیۆزخانه‌ی سویسرای ڕاگه‌یاندووه که‌وا تاران له ئه‌مه‌ریکا چاوه‌ڕوان ده‌کات کاریگه‌ری خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ ئازادکردنی ئه‌و ئێرانیـیانه
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئێهود باراک ده‌ڵێت هیواداره ئه‌و هێرشه کوشـنده‌یه‌ی دوێنێ یه‌کشه‌ممه کرایه سه‌ر پاسه‌وانانی سـنووری میسری له نزیـک که‌رتی غه‌ززه و ئیسرائیل بـبێته زه‌نگێـکی ئاگاهی بۆ میسر
ماشێنی کیوریۆستی ئاژانسی ناسای ئه‌مه‌ریکی ئه‌مڕۆ به‌یانی به سه‌لامه‌تی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام نیشته‌وه و سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مه‌ی به شـانازیـیهکی بێ وێنه بۆ وڵاته‌که ناوزه‌دکرد
ئه‌مڕۆ گوته‌بێژێـک به ناوی سه‌رۆک وه‌زیری سوریا ڕیاز حیجاب ڕایگه‌یاند که‌وا به‌ڕێز حیجاب له ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د جیابووه‌ته‌وه و ئێسـتا چووه‌ته نێو ڕیزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنه‌وه
ئه‌م ماشێنه‌ی ناسا 2.5 ملیار دۆلاری تێچووه و له مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردووه‌وه به موشه‌کێـکی جۆری Atlas V ڕه‌وانه‌ی واڵایی ئاسمان کراوه و نزیکه‌ی 560 ملیۆن کیلۆمه‌تری هه‌تا ئێسـتا بڕیوه
دوێنێ شه‌وی شه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له نێو پـرسه‌یه‌کدا له شـاری جهعـعاری پارێزگای ئه‌بیه‌نی باشوری یه‌مه‌ن ڕوویدا و له ئاکامدا 45 که‌س کوژران و زیاتر له 40 که‌سی دیکه برینداربوون
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڤکتۆریا نۆلاند ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی تورکیا ده‌کات
کاربه‌ده‌سـتانی تورک ده‌ڵێن 6 سه‌رباز و 2 پاسه‌وانی گونده‌کان و 11 سه‌رهه‌ڵـداو کوژراون و هه‌روه‌ها به لایه‌نی که‌م 15 سه‌رباز برینداربوون
شه‌ڕ و پـێکدادانه‌کانی ناو شـاری حه‌له‌ب هه‌تا دێت توندر ده‌بن و هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا چڕتر بۆرده‌مانی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سـتی سه‌رهه‌ڵـداوان له‌و شـاره‌دا ده‌که‌ن
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له نزیـک باره‌گای پـۆلیسی له‌شـکری له ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا ته‌قیـیه‌وه و له ئاکامدا هاوڵاتیـیه‌کی تونس به سووکی برینداربووه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 48 هاوڵاتی ئێرانی که بۆ سه‌ردانی مه‌زاری سه‌یده زه‌ینه‌ب له سوریان، له لایه‌ن کۆمه‌ڵێـک چه‌کداره‌وه له ڕیفی دیمه‌شق ڕفێندران
ئێران ده‌ڵێت موشه‌کێـکی مه‌ودا کورتی به سه‌رکه‌وتووانه تاقی کردووه‌ته‌وه که ئامێری سسته‌می ئاڕاسته‌کردنی تێدایه و ده‌توانێت به وردی نیشـانه‌کانی بـپـێـکێت
شه‌ڕوپـێـکدادان له شـاری حه‌له‌ب به‌رده‌وامه و سه‌رهه‌ڵـداوان په‌لاماری بینای ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی شـاره‌که‌یان داوه و ده‌ڵێن بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گرتووه
ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیارێـکی په‌سه‌ندکرد بۆ سه‌رزه‌نشـتکردنی حکومه‌تی سوریا له‌سه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی قورس له شه‌ڕه‌کانیدا له دژی سه‌رهه‌ڵـداوان
زیاتر نیشـان بده