شه‌ڕوپـێـکدادان له شـاری حه‌له‌ب به‌رده‌وامه و سه‌رهه‌ڵـداوان په‌لاماری بینای ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی شـاره‌که‌یان داوه و ده‌ڵێن بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گرتووه، به‌ڵام به‌هۆی بۆردومانی چڕی هێزه‌کانی حکومه‌ت بۆ ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری لێی کشـاونه‌ته‌وه.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی سـانای حکومه‌تی سوریا هه‌واڵی په‌لاماره‌که‌ی پـشـتڕاست کرده‌وه و گوتی که‌وا هێزه‌کانیان ڕووبه‌ڕووی چه‌کداران بوونه‌ته‌وه.
چالاکوانان ده‌ڵێن حکومه‌ت له پاڵ تۆپ و تانک و فڕۆکه‌ی هه‌لیکۆپـته‌ر فڕۆکه‌ی جه‌نگیشی له شه‌ڕه‌کاندا به‌کارهێناوه. په‌یامنێری که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵـداوان فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگیـیان له شه‌ڕه‌که‌دا خستووه‌ته خوارێ.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌ڵێن هێزه‌کانی سه‌ر به به‌شـار ئه‌سه‌د هه‌وڵی ده‌سـتگرتنه‌وه‌یان به‌سه‌ر گه‌ڕه‌کی سه‌ڵاحه‌دینی شـاری حه‌له‌ب داوه، به‌ڵام هێرشه‌که‌یان تێـکشـکاندووه و 2 تانکیان له هێزه‌کانی حکومه‌ت گرتووه.
له دیمه‌شقی پایته‌ختیش له چه‌ند گه‌ڕه‌کێـکی ئه‌ویش شه‌ڕوپـێـکدادان ڕوویانداوه و حکومه‌ت له‌وێش چه‌کی قورسی به‌کارهێناوه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان هێزه‌کانی حکومه‌ت زۆر به توندی گه‌ڕکی ته‌زامونی (التضامن) دیمه‌شقیان بۆردومان کردووه.
هه‌روه‌ها له چه‌ندین شـار و شـارۆچکه‌ی سوریا نائارامیـیه‌کان به‌رده‌وام بوون و به ده‌یان کوژراو و بریندار که‌وتوونه‌ته‌وه، له‌وانه دێر ئه‌زور و حه‌ما و حومس و ده‌رعا و ئدلب و ڕیف دیمه‌شق.