ئه‌مڕۆ شه‌ممه 48 هاوڵاتی ئێرانی که بۆ سه‌ردانی مه‌زاری سه‌یده زه‌ینه‌ب له سوریان، له لایه‌ن کۆمه‌ڵێـک چه‌کداره‌وه له ڕیفی دیمه‌شق ڕفێندران. ڕووداوه‌که له دوری چه‌ند کیلۆمه‌ترێـک له شه‌ڕێـکی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵـداواندا بووه.
کاربه‌ده‌سـتێـک له باڵیۆزخانه‌ی ئێران هه‌واڵه‌که‌ی پشـتڕاستکرده‌وه و گوتی له‌و ده‌مه‌دا بووه که ئه‌و ئێرانیـیانه له‌و ئوتێله‌ی لێی دابه‌زیبوون له ڕیفی دیمه‌شق ده‌رچوون به‌ره‌و مه‌زاره‌که.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریاش باسی له ڕووداوه‌که کرد و گوتی کۆمه‌ڵه تێرۆرسـتیـیه چه‌کداره‌کان ئه‌و ئێرانیـیانه‌یان به پاسه‌که‌وه له ڕیفی دیمه‌شق ڕفاندووه و ئێسـتا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌که ده‌که‌ن.
جێی ئاماژه‌یه له‌وه‌تای ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی سوریا ده‌سـتیپـێـکردووه و حکومه‌تی ئێران به ڕاشـکاوانه پـشتیوانی له ئه‌سه‌د ده‌کات چه‌ندین ڕووداوی ڕفاندنی ئێرانی و لوبنانی شیعه ئاینزا له سوریا ڕوویانداوه.