ماشێنی کیوریۆستی ئاژانسی ناسای ئه‌مه‌ریکی ئه‌مڕۆ به‌یانی به سه‌لامه‌تی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام نیشته‌وه و سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مه‌ی به شـانازیـیه‌کی بێ وێنه بۆ وڵاته‌که ناوزه‌دکرد.
هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشـتنی شه‌پـۆله ڕادیۆیـیه‌کانی که ئاماژه‌یان به گه‌یشـتنی کیوریۆستی به سه‌لامه‌تی بۆ سه‌ر بارام کرد، ئه‌ندامانی تیمی کۆنتڕۆڵ و چاودێریکردنی ماشێنه‌که له بنکه‌که‌یان له ناوچه‌ی پاسه‌دینای ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری لۆس ئه‌نجلسی ویلایه‌تی کالیفۆرنیا، هه‌ستانه سه‌ر پێ و هاواری خۆشیـیان کرد.
پاش ماوه‌یه‌ک کیوریۆستی ده‌سـتیکرد به ناردنی یه‌که‌م سێ وێنه‌ی خۆی که له یه‌کێـکیاندا یه‌ک له چه‌رخه‌کانی ده‌رده‌که‌وێت و له یه‌کێـکی دیکه‌یاندا سێبه‌ره‌که‌ی له‌سه‌ر ته‌ختی بارامدا.
جێی ئاماژه‌یه سیسته‌مێـکی نوێ به‌کارهێنارا بۆ دابه‌زاندنی کیوریۆستی، وه به ته‌واوی له‌و شوێنه‌دا نیشته‌وه که زاناکان بۆیان ده‌سـتنیشـان کردبوو.
سه‌رۆک ئۆباما به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا پـیرۆزبایی له کارمه‌ندانی ناسا کرد بۆ ئه‌و کاره گه‌وره‌یه‌ی ئه‌نجامیان داوه. گوتیشی تامه‌زرۆی ئه‌وه‌یه بزانێت کیوریۆستی چی ده‌دۆزێته‌وه.