ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجام دا و تیایدا تاووتوێی چه‌ندین بابه‌تی کرد، له‌وانه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی وڵاته‌که له‌گه‌ڵ تورکیا، ئه‌وه‌ی به‌م دوایـیانه به‌هۆی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو بۆ که‌رکوک ئاڵۆزی زیاتری تێـکه‌وت.
عه‌لی ده‌باغ گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراق له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری داوه له دانیشـتنێـکدا که به‌م نزیکانه سـازی ده‌دات، پـیاداچوونه‌وه به په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان به‌غدا و ئانکه‌ره‌دا بکرێت.
ده‌باغ گوتیشی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها بڕیاری داوه لیژنه‌یه‌ک پـێـکبهێنرێت بۆ لێـکۆڵینه‌وه له مه‌سه‌له‌ی چۆنێتی سه‌ردانی ئۆغڵو بۆ که‌رکوک. گوتی لیژنه‌که به سه‌رۆکایه‌تی حسێن شه‌هرسـتانی جێـگری سه‌رۆک وه‌زیر ده‌بێت و هه‌روه‌ها به ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ک له وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ کاروباری پارێزگاکان و بریکارانی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و ناوخۆ و گواستنه‌وه و ده‌زگای موخابه‌رات.