وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا لۆران فابیۆس گوتویه‌تی وڵاته‌که‌ی خوازیاره کۆمه‌ک و یارمه‌تی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی سوریا بکات که له ژێر ده‌سـتی سه‌رهه‌ڵـداواندان تاوه‌کو به گوته‌ی خۆی ئه‌و ناوچه ئازادکراوانه بتوانن کاره‌کانی خۆیان ڕایی بکه‌ن و هه‌روه‌ها ڕێگه له ئاواره‌بوونی زیاتری خه‌ڵکی بگیرێت.
فابیۆس دوێنێ پـێنجشه‌ممه له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به سوریا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی فه‌ره‌نسا و تورکیا چه‌ند ناوچه‌یه‌کیان له باکور و باشوری سوریا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌سـتنیشـانکردووه که له ئێسـتادا که‌وتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌سه‌ده‌وه.
گوتیشی ڕه‌نگه ئه‌م کاره وه‌ها بکات که چیدی پـێوست نه‌کات سوریـیه‌کان به‌ره‌و وڵاتانی دراوسێ هه‌ڵبێن.
فابیۆس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌وا له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار و دراوسێـکانی سوریا وتووێژ ده‌کرێت.