مت ڕامنی کاندیدی پارتی کۆماری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌رۆکایه‌تی، به‌ربژارکردنی خۆی وه‌ک کاندید بۆ سه‌رۆکایه‌تی له لایه‌ن پارته‌که‌یه‌وه په‌سه‌ند کرد و په‌یمانی دا به‌ڵێن و خه‌ونی ئه‌مریکا بگێڕێته‌وه. دوێنێ مت ڕامنی وتاری پێشکه‌ش به ئاماده‌بووانی گردبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی کۆماریـیه‌کان کرد و هه‌روه‌ها بۆ ملیونه‌ها ئه‌مریکایی، ئه‌وانه‌ی له رێگه‌ی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنیه‌وه ته‌ماشایان ده‌کرد. مت ڕامنی گوتی هیوام ده‌خواست سه‌رۆک براک ئۆباما سه‌رکه‌وتوو ببوایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ره‌کێتی وڵاته یهکگرتوتهکانی ئه‌مریکا سهرکوتوبێت ده‌ڵێت:
" ئه‌م سه‌رۆکه ده‌توانێت پـێمان بڵێت که هه‌ڵه‌ی که‌سێکی دیکه بوو ، هه‌روه‌ها ئه‌م سه‌رۆکه ده‌توانێت پـێـان بڵێت که له ماوه‌ی 4 ساڵی داهاتوودا ده‌توانێت کاره‌کان ڕاستبکاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م سه‌رۆکه ناتوانێت پـێمان بڵێت ئه‌مڕۆ ئێمه ژیانمان چاکتره له‌و کاته‌ی پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی گرته ده‌ست."
مت ڕامنی گوتی ئه‌گه‌ر ئه‌و به سه‌رۆک هه‌ڵبژێردرا ئه‌وا پلانێكی 5 خاڵی پـیاده ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه به ئابوری وڵات بدات و هه‌روه‌ها 12 ملیۆن کار له نێو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا بخولقێنێت. هه‌روه‌ها ناوبراو بهلێنیشی دا که له‌مه‌ڕ دپلۆماسی جیهانی که‌متر نه‌رم بێت و زیاتر توند بێت، هه‌روه‌ها زیاتر دلسۆزی هاوپه‌یمانانی ئه‌مریکا بێت له‌وانه ئیسرائیل.
هه‌رچه‌نده به‌شی زۆری وتاره‌که‌ی مت ڕامنی په‌یوه‌ست به په‌سه‌ندکردنی ده‌ستنیشانکردنی به پاڵێوراوی سه‌رۆکایه‌تی پارتی کۆماری سه‌نگی خسته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئابوری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، هاوکات باسی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای کرد‌و گوتی:
" هه‌موو هاوڵاتیـیه‌کی ئه‌مریکای خۆشحاڵ بوو به‌وه‌ی که سه‌رۆک ئۆباما فه‌رمانی دا و تیمی کرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریکای ئوسامه بن لادنیان کوشت، به‌ڵام له ڕووی ئاسیشیهوه له‌مڕۆدا ئه‌مریکا که‌متر ئاسایشه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما نه‌یتوانی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌تۆمی ئیران که‌مبکاته‌وه."