وڵاتی به‌حره‌ین به فه‌رمی ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌رگێڕی فارسی ته‌له‌فیزیۆنی ئێران چه‌ند به‌شێـکی وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی میسر محه‌مه‌د مورسی له میانه‌ی کۆنگره‌ی بزوتنه‌وه‌ی وڵاتانی بێ لایه‌ن له تاران گۆڕیبوو و له بری سوریا به‌حره‌ینی گوتووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین حه‌مه‌د ئه‌حمه‌د عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لعامر بریکاری وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، مه‌هدی ئیسلامی جێـبه‌جێکاری ئێران له به‌حره‌ینی بانگهێشتی ئۆفیسه‌که‌ی کرد و یاداشنامه‌ی ناڕه‌زایی وڵاته‌که‌ی له‌و باره‌یه‌وه ڕاده‌سـتکرد.
هه‌روه‌ها داوای له ئێران کرد په‌شیمانی خۆی له‌و کاره ڕابگه‌یه‌نێت.