مسته‌فا تورک ڕواێژکاری وه‌زیری پـێشه‌سـازی تورکیا، حکومه‌تی عێراق تاوانبارده‌کات به‌وه‌ی گوشـار ده‌خاته سه‌ر ئه‌و کۆمپانیا تورکیـیانه‌ی له عێراقدا کارده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له‌م دوایـیانه‌دا گرژی که‌وتووه‌ته نێو هه‌ردوو وڵات.
تورک له لێـدوانێـکیدا بۆ ڕادیۆ سه‌وا گوتی " ئه‌و مامڵه خراپه‌ی له‌گه‌ڵ کارمه‌ندانی کۆمپانیا تورکیـیه‌کان له عێراقدا ده‌کرێت و هه‌روه‌ها سه‌یرکردنیان به چاوی دوژمن، ئه‌وا ناچاریان ده‌کات عێراق جێبهێڵن و له وڵاتانی دیکه کاربکه‌ن."
هه‌روه‌ها سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی به گوته‌ی خۆی هه‌ندێـک ئوتێل له عێراق ڕێـگه ناده‌ن هاوڵاتیانی تورک لێی‌دابه‌زن.
ئاگاهیشی دا له مه‌ترسی به‌رده‌وامبوونی حکومه‌تی عێراق به گوته‌ی خۆی له وێناکردنی کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و ئانکه‌ره به ناکۆکی تایفی، وه داوای له سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو وڵات کرد په‌له بکه‌ن له چاره‌سه‌رکردنی بابه‌ته هه‌ڵپه‌سێراوه‌کانی نێوانیان.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆکی ده‌سته‌ی نیشـتیمانی عێراق بۆ وه‌به‌رهه‌مهێنان سـامی ئه‌لئه‌عره‌جی گوتی ناکۆکیـیه سیاسیـیه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی له‌گه‌ڵ تورکیا کاریگه‌ری نه‌بووه به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ده‌زگاکه‌ی به کۆمپانیا تورکیـیه‌کانه‌وه، به‌ڵام گوتی چاوه‌ڕێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌کات له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندیـیه‌کان له‌گه‌ڵ ئانکه‌ره‌دا له پاش سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بۆ شـاری که‌رکوک.
له لایه‌کی دیکه‌وه په‌رله‌مانتار مه‌حما خه‌لیل ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئابوری و وه‌به‌رهه‌مهێنان له په‌رله‌مانی عێراق گوتوویه‌تی لایه‌ن هه‌ن له حکومه‌تی عێراقدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاسـتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ تورکیادا که‌م بکه‌نه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان به‌غدا و ئانکه‌ره هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵه‌وه دووچاری گرژی بووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی چه‌ند ناکۆکیـیه‌که‌وه، له‌وانه ڕاده‌ست نه‌کردنی تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆکی عێراق له لایه‌ن تورکیاوه که به‌غدا به تێرۆر تاوانباری ده‌کات، جیاوازی هه‌ڵوێستی هه‌ردوو وڵات له به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سوریا، سه‌ردانی ئه‌م دوایـیه‌ی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بۆ شـاری که‌رکوک.