کاربه‌ده‌ستان ڕایانگه‌یاند ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێرشبه‌ران پێنج کاربه‌ده‌ستی ئاسایشی عێراقیـیان کوشتووه له نێویاندا ئه‌فسه‌رێک به په‌له‌ی عه‌مید.
پۆلیس ده‌ڵێت عه‌مید نازم تایه سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ له کاتی ڕۆشتنی بۆ سه‌ر کاره‌که‌ی له به‌غدا ژماره‌یه‌ک چه‌کدار له نێو ئۆتۆمبێلێکه‌وه ته‌قه‌یان لێکرد و کوشـتیان.
چه‌ند کاتژمێرێک پاش ئه‌وه کاربه‌ده‌ستان ڕایانگه‌یاند کۆلۆنێلێک له پاش کاره‌که‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێگا له باکوری به‌غدا کوژراوه.
کوشنده‌ترین ڕووداوی ڕۆژه‌که‌ش له شاری که‌رکوک بوو، که 3 پۆلیس کوژران و 6 ی دیکه بریندار بوون. عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌کانی پارێزگای که‌رکوک گوتی بۆمبی لاڕێگا به کاروانی ئۆتۆمبێله‌که‌یاندا ته‌قیوه‌ته‌وه.