ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له چه‌ند شـارێـکی باشوری عێراق خۆپـیشـاندانی پـشـتیوانی له سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی سـازکران، له‌وانه له شـاره‌کانی به‌سره و که‌ربه‌لا و کوت و دیوانیـیه و سه‌ماوه
هیندسـتان ده‌ڵێت له ناوچه‌ی که‌شمیری ناکوکی له‌سه‌ر له نزیک سـنووره‌کانی له‌گه‌ڵ پاکسـتان، سه‌ربازانی پاکسـتانی ته‌قه‌یان له 2 سه‌ربازی هیندی کردووه و کوشـتوویانن
شه‌وی دووشه‌ممه له ناوچه‌ی چه‌لێی پارێزگای هه‌کاری نزیک سنووره‌کانی عێراق ، شه‌ڕوپـێـکدادان له نێوان هێزێـکی پارتی کرێکارانی کوردسـتان و له‌شـکری تورکیا ڕوویدا و له ئاکامدا ژماره‌یه‌ک کوژراو و بریندار که‌وتوونه‌ته‌وه
ئاژانسی دهنگوباسی فارسی نیمچه فه‌رمی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا پاسه‌وانانی که‌ناره‌کانی ئێران ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر دوو به‌له‌می گه‌وره‌ی ماسیگری عه‌ره‌بسـتانی سعودی پاش ئه‌وه‌ی هاتبوونه نێو ئاوی هه‌رێمی ئێرانه‌وه
له‌شـکری لوبنان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا 200 ماشێنی زرێـپـۆشی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه بهدهسـتگهیشتووه، ئه‌مه‌ش تواناکانی ئه‌م له‌شـکره زیاده‌کات که ڕێگه له پـێـکدادانی تایفی ناو وڵاته‌که ده‌گرێت
چاوهڕواندهکرێت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما سیناتۆری پـێشـووی کۆماری چه‌ک هه‌یگڵ بۆ پـۆسـتی وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌که کاندید بکات
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به ئاماده‌بوونی هیشام قه‌ندیل سه‌رۆک وه‌زیری میسر 10 وه‌زیری نوێی حکومه‌تی میسر له به‌رده‌م سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی سوێندی یاسایـیان خوارد
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به سه‌دان که‌س له به‌رده‌م ئنسـتتیوتی قورتبهی ئاینی له ناوچه‌ی فهروانیـیهی ناوه‌ندی کوه‌یت گردبوونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی نوێی وڵاته‌که‌یان
مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان فه‌رمانێـکی سه‌رۆکایه‌تی ده‌رکردووه و تیایدا هاتووه ناوی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌ڵه‌سـتین بگۆڕدرێت بۆ "ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌سـتین."
هه‌ریه‌که له پاکسـتان و هیندسـتان یه‌کتری به‌و شه‌ڕه ته‌قه‌یه تاوانبارده‌که‌ن که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له نێوان له‌شـکری هه‌ردوو وڵات‌دا ڕوویدا له ناوچه‌ی ناکۆکی له‌سه‌ری که‌شمیر
بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی حکومه‌ته‌که‌یدا پـێشـنیاری کرد به‌ربه‌سـتێـکی ئاسایشی له به‌رزایـیه‌کانی جۆلاندا له نێوان ئیسرائیل و سوریادا دابنرێت
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌تیکرده‌وه بیر له ده‌رکردنی لێبوردنی گشـتی بۆ ئه‌ندامانی پارتی کرێکارانی کوردسـتان کرابێت و گوتی ئه‌و قسهوباسانهشی ده‌کرێن، گوایه عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بۆ ماڵێـک ده‌گوێزرێته‌وه و له‌وێ دهسـتبهسهردهبێت، دورن له ڕاستیـیه‌وه و ناشکرێت
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له هۆڵی دار ئهلئۆپـێرای دیمه‌شقی پایته‌خت وتارێـکی پـێشـکه‌شکرد و تیایدا پـرۆژه‌یه‌کی سیاسی خسته ڕوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ناو وڵاته‌که‌ی
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌ندامانی نوێی کۆنگرێس سوێندی فه‌رمیان خوارد و ڕابه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژارد و جارێـکی دیکه جان باینه‌ر کۆماری به سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرایه‌وه
شـاندێـکی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌یشته فه‌رمانده‌یه‌تی لیوای پـێـنجی زرێپـۆشی له‌شـکری تورکیا له شـاری غازی ئه‌نتاب که نزیکه‌ی 50 کیلۆمه‌تر له باکوری سوریاوه دوره
ئه‌مڕۆ هه‌ینی به هه‌زاران که‌س له ناوچه سـووننه‌کانی عێراق ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر و حکومه‌ته‌که‌ی
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له شـارۆچکه‌ی مسه‌یب له پارێزگای بابلی عێراق ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 25 که‌س کوژراون و زیاتر له 50 که‌سیش برینداربوون
ئه‌حمه‌د تورک هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتی و ئایلا ئاکات ئاتا په‌رله‌مانتاری سه‌ر به به‌ده‌په، به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه گه‌یشتنه زیندانی دورگه‌ی ئیمراڵی و له‌وێ چاویان که‌وت به عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانکراوی پارتی کرێکارانی کوردسـتان
جه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین ئیسماعیل حه‌قی کهرادای سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌رکانی له‌شـکری تورکیا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له ئسته‌نبوڵ ده‌سـتگیرکرا، به تاوانی به‌شـداریکردنی له کوده‌تاکه‌ی سـاڵی 1997
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی سینات و نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا به‌رنامه‌یه‌کی نوێی دارایی وڵاته‌که‌یان په‌سه‌ندکرد، سه‌رۆک ئۆباما دهرهنگانێـکی دوێنێ چوارشه‌ممه یاساکه‌ی واژوکرد و به‌وه‌ش ده‌چێته قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه
زیاتر نیشـان بده