له‌شـکری لوبنان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا 200 ماشێنی زرێـپـۆشی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه بهدهسـتگهیشتووه، ئه‌مه‌ش تواناکانی ئه‌م له‌شـکره زیاده‌کات که ڕێگه له پـێـکدادانی تایفی ناو وڵاته‌که ده‌گرێت، ئه‌وه‌ی به‌هۆی قه‌یرانی ناو سوریاوه دووچاری بووه.
له‌شـکری لوبنان له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی دوێنێ یه‌کشه‌ممه ئه‌و 200 زرێپـۆشهی جۆری M-113 له ڕێگه‌ی ده‌ریاوه گه‌یشـتوونه‌ته به‌یرووت.
دیپـلۆماتێـکی ئه‌مه‌ریکایی له‌و باره‌یه‌وه گوتوویه‌تی هه‌رچه‌نده ماشێنه‌کان به‌کارهاتوون، به‌ڵام هه‌موویان به باشی کارده‌که‌ن، بۆیه له‌شکری لوبنان ده‌توانێت بۆ پاراسـتنی سنووره‌کان و سه‌قامگیری وڵاته‌که سوودیان لێوه‌ربگرێت.
جێی ئاماژه‌یه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا ئه‌مه‌ریکا به به‌های 140 ملیۆن دۆلار ئامێر و که‌لوپه‌لی له‌شـکری به لوبنان داوه، له‌وانه شه‌ش فڕۆکه‌ی هه‌لیکۆپـته‌ر.