پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی سینات و نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا به‌رنامه‌یه‌کی نوێی دارایی وڵاته‌که‌یان په‌سه‌ندکرد، سه‌رۆک ئۆباما ده‌ره‌نگانێـکی دوێنێ چوارشه‌ممه یاساکه‌ی واژوکرد و به‌وه‌ش ده‌چێته قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه.
به‌پـێی ئه‌م یاسا نوێـیه باج به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌دا زیاده‌کرێت که له 400 هه‌زار دۆلار زیاتر له سـاڵێـکدا په‌یدا ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌شی له 450 هه‌زار دۆلار زیاتر په‌یدا ده‌که‌ن. له‌گه‌ڵیشدا باجی زیاتر له‌و که‌سانه وه‌رده‌گیرێت که میراتیـیه‌کی زۆریان بۆ ده‌مێنێته‌وه. هه‌روه‌ها جگه له زیاکردنی باج، یارمه‌تی که‌سـانی بێـکار بۆ سـاڵێـک درێژده‌کرێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه بۆ ماوه‌ی زیاتر له سـاڵێـک بوو سه‌رۆک ئۆباما و کۆماریـیه‌کانی کۆنگرس له مشتومڕدابوون له باره‌ی چۆنێتی زیادکردنی باجی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و هه‌روه‌ها که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌ت.
ڕێبه‌رانی کۆنگرس ده‌ڵێن هه‌رچه‌نده یاساکه که‌موکوڕی تێدایه، به‌ڵام له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکا په‌سه‌ندکرا.