ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له چه‌ند شـارێـکی باشوری عێراق خۆپـیشـاندانی پـشـتیوانی له سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی سـازکران، له‌وانه له شـاره‌کانی به‌سره و که‌ربه‌لا و کوت و دیوانیـیه و سه‌ماوه.
خۆپـیشـانده‌ران تیایدا وێنه‌کانی مالیکیـیان به‌رزکردبووه‌وه و دورشمیان بۆ پـشـتیوانیکردن له حکومه‌ته‌که‌ی ده‌گوته‌وه.
له به‌سره، پارێزگار و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه له پـێشـه‌وه‌ی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌دا بوون که داوایان ده‌کرد مادده‌ی 4 ی تایبه‌ت به تێرۆر هه‌ڵنه‌وشێته‌وه و کار به یاسای لێپـرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری بکرێت، ئه‌وه‌ی به " قانون المساءلة والعدالة" ناسراوه.
له که‌ربه‌لا، خۆپـیشـانده‌ران هه‌مان داوایان هه‌بوو و ڕه‌تیانکرده‌وه لێبوردن بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌رچێت که له‌سه‌ر تاوانی تێرۆر ده‌سـتگیرکراون. هه‌روه‌ها داوایان له وڵاتانی دراوسێ کرد چیتر ده‌ست‌وه‌رنه‌ده‌نه نێو کاروباری ناوخۆی وڵاته‌که.
له سه‌ماوه، خۆپـیشـانده‌ران پـشـتیوانی خۆیان بۆ مالیکی ده‌ربڕی و داوای یه‌کگرتووی نیشـتیمانی وڵاته‌که‌یان کرد و هه‌ر هه‌وڵێـکی بۆ نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌کی تایفی ڕه‌تبکرێته‌وه.
له کوت، خۆپـیشـانده‌ران له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگا گردبوونه‌وه و داوایان کرد شکست به هه‌ر پـیلانێـک بهێنرێت که ئامانجی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی عێراق بێت.
له دیوانیه، خۆپـیشـانده‌ران له گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌کانی ناوه‌ندی شـاره‌که گردبوونه‌وه و پاشـان به گوتنه‌وه‌ی دوروشم بۆ پشـتیوانی له مالیکی و حکومه‌ته‌که‌ی به‌ره‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه به‌ڕێـکه‌وتن.