سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌تیکرده‌وه بیر له ده‌رکردنی لێبوردنی گشـتی بۆ ئه‌ندامانی پارتی کرێکارانی کوردسـتان کرابێت و گوتی ئه‌و قسهوباسانهشی ده‌کرێن، گوایه عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بۆ ماڵێـک ده‌گوێزرێته‌وه و له‌وێ دهسـتبهسهردهبێت، دورن له ڕاستیـیه‌وه و ناشکرێت.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به گه‌شته‌که‌ی بۆ ژماره‌یه‌ک وڵاتی ئه‌فریکایی بکات، له فڕۆکه‌خانه ئه‌مه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌وانان ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌م وتووێژانه‌ی ئێسـتا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی په‌که‌که‌دا ئه‌نجام ده‌درێن، ته‌واوکه‌ری ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پـێشوون که نراون له پـێـناو نه‌هێشـتنی کێشه‌ی تێرۆردا.
هه‌رچه‌نده ئه‌ردۆگان گوتی ئه‌وان له پـێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که سوورن له‌سه‌ر کردنه‌وه به ڕووی هه‌موو لایه‌نه‌کاندا، به‌ڵام ڕه‌تیکرده‌وه لێبوردنی گشـتی بۆ ئه‌ندامانی په‌که‌که ده‌ربکرێت و گوتی به لایه‌نی که‌م ئه‌مه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پارته‌که‌ی، پارتی داد و گهشهپـێداندا، نایه‌ته دی.