Accessibility links

دادگایه‌کی ئیتالیا حوکمی سـاڵێـک زیندانی بۆ برلسکۆنی ده‌دات


دادگایه‌کی ئیتالیا حکومی زیندانی یه‌ک ساڵی بۆ سلڤیۆ برلسکۆنی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئیتالیای ده‌کرد، به‌ هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی نووسراوی تۆمارکراوێـکی ده‌نگی نهێنی پۆلیس له‌ ڕۆژنامه‌یه‌کدا.
دادگه‌که‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ حوکمی زیندانی بۆ برلسکۆنی ده‌رکرد، به‌ڵام ناوبراو ده‌توانێت داوای پێداچونه‌وه‌ به‌ حکومه‌که‌دا بکات ئه‌گه‌ر گه‌ره‌کی بێت.
شایه‌نی باسه‌ برلسکۆنی له‌م مانگه‌دا ڕووبه‌روی دوو تۆمه‌تی دیکه‌ ده‌بێته‌وه‌ وه‌ک ساخته‌کاری له‌ باجدا و هه‌روه‌ها سێکسکردن له‌گه‌ڵ له‌شفرۆشێکی ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵانه‌وه‌.
XS
SM
MD
LG