ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌و ده‌مه‌ی په‌رله‌مانی ئۆردن کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی سـازکردبوو بۆ تاووتوێکردنی مه‌سه‌له‌ی زیادکردنی نرخی سووته‌مه‌نیـیه‌کان، یاسادانه‌رێـک هه‌وڵی ده‌رهێنانی ده‌مانچه‌که‌ی ده‌دات.
یاسادانه‌ر شـادی ئه‌لعدوان توڕه‌یی ده‌یگرێت و هه‌وڵی ده‌رهێنانی ده‌مانچه‌که‌ی دا له به‌رامبه‌ر دوو یاسادانه‌ری دیکه که قسه‌کانیان به سه‌رۆک وه‌زیر عه‌بدوڵڵا ئه‌لنسور ده‌بڕی و به گه‌ندڵی تاوانباریان ده‌کرد.
سه‌رۆک وه‌زیر هاتبووه په‌رله‌مان تاوه‌کو یاسادانه‌ران قایل بکات به‌وه‌ی زیادکردنی نرخی سووته‌مه‌نیـیه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌دایه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی 96 له کۆی 150 یاسادانه‌ر داوایان له سه‌رۆک وه‌زیر کردبوو بڕیاری زیادکردنی نرخه‌کان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
شه‌ڕه‌که هه‌ر به‌وه نه‌گیرسایه‌وه، به‌ڵـکو ژماره‌یه‌کی دیکه‌ی په‌رله‌مانتارانیش که‌وتنه شه‌ڕه قسه و بگره و به‌رده‌ی یه‌کتری، به‌مه‌ش بێ سه‌روبه‌ری ناو هۆڵی په‌رله‌مانی گرته‌وه و ناچار خه‌لیل ئه‌لعه‌تیـیه بریکاری سه‌رۆکی په‌رله‌مان که کۆبوونه‌وه‌که‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد کۆتایی به دانیشتنه‌که هێنا.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار نیزاڵ ئه‌لحیاری گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشـخانه پاش ئه‌وه‌ی پاسه‌وانێـکی په‌رله‌مانتار خالید ئه‌لحیاری ته‌پـڵه‌کێـکی جگه‌ره‌ی به‌سه‌ریدا کێشـا و برینداریکرد.