بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ته‌رمی هوگۆ چاڤێزی سه‌رۆکی ڤه‌نزوێلا له په‌یمانگایه‌کی له‌شـکریـیه‌وه بگوێزرێته‌وه بۆ شوێنێـکی ده‌وڵه‌ت تاوه‌کو له‌وێ له ڕێوڕه‌سـمێـکدا ماڵئاوایی لێبکرێت. هاوکات له سه‌رانسه‌ری ڤه‌نزوێلا پـرسه و ماته‌مینی ده‌گێڕدرێت بۆ کۆچی دوایی ئه‌م ڕێبه‌ره سۆشیالیستهی وڵاته‌که.
چاوهڕواندهکرێت پـرسهداران له شه‌قامه‌کانی کاراکاس ڕیزبگرن له‌و ده‌مه‌ی ته‌رمی سه‌رۆک چاڤێز له‌و نه‌خۆشـخانه له‌شـکریـیه‌وه ده‌گوێزریته‌وه که ڕۆژی سێشه‌ممه له‌وێ گیانی له‌ده‌سـتدا به‌هۆی نهخۆشیـیهکی درێژخایه‌نی شێرپه‌نجه.
هوگۆ چاڤێز که له ته‌مه‌نی 58 سـاڵیدا کۆچی دوایی کرد، بڕیاره ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمه‌که‌ی له ڕۆژی هه‌ینیدا بێت، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتان ئه‌وه‌یان نه‌گوتووه که له کوێ ده‌نێژرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤه‌نزوێـلا ئه‌لیاس خوان حه‌وت ڕۆژی ماته‌مینی نیشـتیمانی ڕاگه‌یاند بۆ کۆچی دوایی ئه‌م سه‌رۆکه که بۆ ماوه‌ی 14 سـاڵ فه‌رمانڕه‌وایی ڤهنزوێـلای کرد.
نیکۆلاس مادوورۆ جێـگری سه‌رۆکی ڤه‌نزوێلا ڕۆژی سێشه‌ممه له گوته‌یه‌کدا له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن هه‌واڵی مه‌رگی هوگۆ چاڤێزی ڕاگه‌یاند و داوای له گه‌لی ڤه‌نزێلا کرد ئازا و خۆڕاگرن له‌به‌رده‌م به‌سه‌رهاته‌که و هه‌روه‌ها یه‌کگرتووبن و خه‌ونه‌کانی به گوته‌ی خۆی ئه‌و ڕێبه‌ره مه‌زنه بهێنـنه دی.