Accessibility links

سوریا ده‌ڵێت ئامێری سیخوڕی ئیسرائیلی له‌ وڵاته‌که‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌


ئاژانسی ده‌نگوباسی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی سوریا ڕاده‌گه‌ێنێت ئامێری سیخوڕی ئیسرائیلی له‌ ناوچه‌ که‌ناریه‌کانی وڵاته‌که‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌.
ئاژانسی ده‌نگوباسی سانا له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند ئه‌و ئامێرانه‌ وا ساز کراون وێنه‌ بگرن، و زانیارییه‌کان کۆبکه‌نه‌وه‌و بینێرن. هیچ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئامێره‌کان و شوێنه‌کانی که‌ لێی دۆزاونه‌ته‌وه‌ نه‌دراوه‌.
ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوریا وێنه‌ی چه‌ند ئامێرێکی نیشان دا که‌ به‌وانه‌ ده‌چێت وه‌کو کامێرایه‌ک و سێڵی سه‌ته‌لایت ده‌چێت و ئامێره‌کانی دیکه‌ هاوشێوه‌ی به‌رده‌.
شایانی باسه‌ سوریا و ئیسرائیل له‌ ئێستادا ناکۆکن له‌ نێوانیان هه‌یه‌ و که‌ ڕابوردوشدا چوار جار شه‌ڕ له‌ نێوانیان ڕوویداوه‌.
له‌ مانگی 1 دا فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ئیسرائیلی هێرشێکی ئاسمانیان له‌ نزیک دیمه‌شق ئه‌نجام دا.
XS
SM
MD
LG