خه‌باتکاران له سوریا ده‌ڵێن سه‌دان موسوڵمانی سوننه له شاری که‌ناری به‌نیاس له ترسی هێرشی نوێ هه‌ڵاتوون پاش ئه‌وه‌ی گوایه کوشتنی به کۆمه‌ڵ له گوندێکی نزیک ڕوویداوه.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما هانی زیادکردنی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکای ناوه‌ڕاست ده‌دات له هه‌وڵێکدا بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی کاری زیاتر له ئه‌مه‌ریکا.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما له ڕێدایه به‌ره‌و کۆسـتاریـکا، بڕیاره له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته خانم لۆرا چینچیلا کۆبـبێته‌وه به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له باره‌ی بابه‌ته هاوبه‌شه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات
ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆمبێـک له لای مزگه‌وتێـکدا له ناوچه‌ی ڕاشدیـیهی باکوری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 5 که‌س کوژراون و 30 که‌سیش برینداربوون
ئۆپـۆزسیۆنی سوریا هێزه‌کانی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی تاوانبارده‌کات به‌وه‌ی کۆمهڵـکوژیـیهکی گه‌وره‌یان له گوندێـکی سووننه نشین له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که ئه‌نجامداوه
فڕۆکه‌یه‌کی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی بۆ فڕۆکه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له قیرغیزستان که‌وته خوارێ، له دوری نزیکه‌ی 160 کیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای بنکه‌یه‌کی ئاسـمانی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته‌دا
گومانباری ته‌قینه‌وه‌کانی بۆستن ده‌ڵێت به‌نیازبوون له ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریکادا ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی ئه‌نجام بده‌ن
پـۆلیس له پاکسـتان ده‌ڵێت ئه‌و داواکاره گشـتیـیه‌ی لێـکۆڵینه‌وه‌ی له کوشتنه‌که‌ی بێنه‌زیر به‌تۆ و ته‌قینه‌وه‌کانی سـاڵی 2008 ی مۆمبای هیندسـتان ده‌کرد ته‌قه‌ی لێـکراوه و کوژراوه
ڕێـکخراوی ئه‌منستی ئنته‌رناشـناڵ ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، حکومه‌تی سوریا و هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵـداوانیش به مه‌به‌ست ڕۆژنامه‌وانان ده‌که‌نه ئامانج
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی دیپـلۆماتێـکی ناسراوی خۆی ده‌سـتگیرکردووه و به گوته‌ی خۆی ڕه‌نگه هه‌ڵه تێـگهیشتنێـک هه‌بێت
دیپـلۆماتان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی به نیازه ده‌ست له کاره‌که‌ی بکێشێته‌وه وه‌ک نێردراویی کۆمکاری عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ قه‌یرانی سوریا
کاربه‌ده‌سـتانی کۆشـکی سـپی ده‌ڵێن هێشـتا سه‌رۆک ئۆباما بڕیاری نه‌داوه، به‌ڵام داوای له تیمی ئاسایشی نیشتمانی کردووه ئه‌و ڕێـگه‌یانه ده‌سـتنیشـان بکه‌ن که ده‌کرێت ئه‌مه‌ریکا لێـیانه‌وه کۆمه‌که‌کانی خۆی زیابکات
پـۆلیسی بۆستن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، له په‌یوه‌ندی به لێـکۆڵینه‌وه‌کانی په‌یوه‌ست به هه‌ردوو ته‌قینه‌وه خوێناویـیه‌که‌ی بۆستن 3 که‌سی گومانبار ده‌سـتگیرکراون
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه و له ڕۆژی جیهانی کرێـکاراندا پـێـکدادان له نێوان خۆپـیشـانده‌رانی سه‌ر به ڕێـکخراوه کرێـکاریـیهکان و هێزه‌کانی پـۆلیس له شـاری ئسته‌نبوڵی تورکیا ڕوویدا
چه‌ند هێرشێـکی خوێناوی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ناوه‌ڕاستی عێراقی گرته‌وه و بوونه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 11 که‌س، له نێویاندا ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی هێزی سه‌حوه
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ڕووسیا زۆر له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکا هاوکاربووه، له‌وه‌تای ته‌قینه‌وه‌کانی بۆستن ڕوویانداوه و دوو برای چیچانی نه‌ژاد به ئه‌نجامدانی تاوانبارکراون
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز له ناوچه‌ی مه‌رجه‌ی دیمه‌شقی پایته‌خت ڕوویداوه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 13 که‌س کوژراون و 70 که‌سیش برینداربوون
ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی جارێـکی دیکه تاووتوێی بژاره‌کانی خۆی ده‌کات له چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ سوریادا ئه‌گه‌ر هاتوو توانرا بسه‌لمێندرێت حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌د چه‌کی کیمیاوی له دژی خه‌ڵـکی خۆی به‌کارهێناوه
ئوسامه ئه‌لنوجێفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا پـێشـنیاری هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی کرد و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش
کۆریای باشور ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی کشـانه‌وه‌ی ئه‌و کرێـکارانه‌ی خۆی که هێشـتا له ناوچه‌ی پـیشه‌سـازی کایسۆنگ ماونه‌ته‌وه، له دوایـین سـاتدا دواخرا به‌هۆی هۆکاری بهڕێوهبهریـیهوه
زیاتر نیشـان بده