ئۆپـۆزسیۆنی سوریا هێزه‌کانی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی تاوانبارده‌کات به‌وه‌ی کۆمهڵـکوژیـیهکی گه‌وره‌یان له گوندێـکی سووننه نشین له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که ئه‌نجامداوه.
هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئه‌سه‌د ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 150 که‌سیان له گوندی بهیازای نزیک شـاری بانیاس کوشتووه و پاشـان سووتاندویانن. ده‌شڵێن ژن منداڵیش له نێو قوربانیـیه‌کاندان.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت به‌پـێی ئه‌و سه‌رچاوه هه‌واڵیـیانه‌ی له ناو وڵات هه‌یه‌تی، بۆی یه‌کلا بووه‌ته‌وه به لایه‌نی که‌م 50 که‌س له‌و کوشـتنکاریـیهدا کوژراون، به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه ژماره‌ی قوربانیـیه‌کان پـتر بـبێت به‌هۆی بێسه‌روشوێنبوونی ژماره‌یه‌کی زۆر خه‌ڵکی.
جێی ئاماژه‌یه گوندی بهیازای زۆرینه سووننه ده‌که‌وێته باشوری شـاری بانیاسی زۆرینه عه‌له‌وی.