ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز له ناوچه‌ی مه‌رجه‌ی دیمه‌شقی پایته‌خت ڕوویداوه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 13 که‌س کوژراون و 70 که‌سیش برینداربوون.
ئه‌مه دووه‌م ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزه دیمه‌شق بهه‌ژێنێت له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا.
ئامانجی ته‌قینه‌وه‌که ڕوون نیـیه و که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی لێ ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام له نزیک شوێنی پـێشووی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بووه که لای بینایه‌کی 28 نهۆمیـیه. بیناکه و ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبیلیش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که‌وه زیانیان پـێـکه‌وتووه.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی سـانای حکومه‌تی سوریا گوتی ته‌قینه‌وه‌که کاری تێرۆرسـتانه، ئه‌مه‌ش مه‌به‌سـتی نه‌یارانی ڕژێمه که به تێرۆرست ناودێریان ده‌کات.