سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما له ڕێدایه به‌ره‌و کۆسـتاریـکا، بڕیاره له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته خانم لۆرا چینچیلا کۆبـبێته‌وه به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له باره‌ی بابه‌ته هاوبه‌شه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات، به‌ر له سـازادنی کۆبوونه‌وه‌ی کۆڕی په‌ره‌پـێدانی ئابوری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا که بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رۆک ئۆباما به‌ر له‌مه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له مه‌کسیـک و له مۆزخانه‌ی نیشـتمانی مه‌کسیک بۆ مرۆڤناسی وتارێـکی بۆ کۆمه‌ڵێـک خه‌ڵـک پـێشـکه‌شکرد که زۆربه‌یان خوێندکاربوون. تیایدا گوتی گه‌نجان خه‌ونی داهاتووی وڵاته‌کانیانن و به خواستی ئه‌وان گۆڕانکاری دێته دی.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سیسته‌می کۆچبه‌ری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش قسه‌ی کرد و گوتی له ئێسـتادا ئه‌و سیسته‌مه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نرخ و به‌هاکانی ئه‌مه‌ریکا نیـیه و وه‌های کردووه خه‌ڵـکانێـک خۆیان بشـارنه‌وه. پاشـان په‌یمانی دا چاکسـازی له‌و سیسته‌مه‌دا بکرێت.