وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی دیپـلۆماتێـکی ناسراوی خۆی ده‌سـتگیرکردووه و به گوته‌ی خۆی ڕه‌نگه هه‌ڵه تێـگهیشتنێـک هه‌بێت.
هیچ ورده‌کاری زیاتر نه‌دراوه له‌م هه‌واڵه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له لایه‌ن ئاژانسی دهنگوباسی ئیسنای نیمچه فه‌رمی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه له‌سه‌ر دیپـلۆماتی ناسراو باقر ئه‌سه‌دی بڵاوکراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها هێشـتا ڕوونیش نیـیه بۆچی ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌م دیپـلۆماته خاوه‌ن بیروباوه‌ڕ لیبرالهیان کردووه‌ته ئامانج، وه ئایا په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌وه هه‌یه یان نا.
ئاژانسه‌که له زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحییهوه بڵاویکرده‌وه که گوتوویه‌تی ئه‌سه‌دی که‌سێـکی ڕاست و جێی متمانه‌یه.
باقر ئه‌سه‌دی پـێشـتر پـۆستی باڵای له نێو شـاند‌ی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌بووه و که‌سێـکی نزیکی محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆکی پـێشـووی ئێرانه.
بڕیاره له 14 ی مانگی شه‌ش هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له ئێران به‌ڕێوه‌بچێت.