چه‌ند هێرشێـکی خوێناوی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ناوه‌ڕاستی عێراقی گرته‌وه و بوونه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 11 که‌س، له نێویاندا ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی هێزی سه‌حوه.
ئه‌مڕۆ له‌و ده‌مه‌ی چه‌کدارانی سه‌حوه له به‌رده‌م بنکه‌یه‌کی له‌شـگریدا له شـارۆچکه‌ی فه‌لـلوچه گردبووبوونه‌وه بۆ وه‌رگرتنی موچه‌کانیان، که‌سێـکی خۆکوژ لێـیان نزیـک که‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌و بۆمبانه‌ی که له‌خۆی به‌سـتبوونی ته‌قانده‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 3 چه‌کداری سه‌حوه و هاوڵاتیـیه‌کی سیڤیل کوژران و 15 که‌سیش برینداربوون.
له به‌غداش، له گه‌ڕه‌کی ئه‌لحوسه‌ینیـیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی شـاره‌که ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 4 که‌سی سیڤیل و برینداربوونی 10 که‌سی دیکه.
له شـاری ڕه‌مادی ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌ش ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌ویش به لایه‌نی که‌م 2 پـۆلیس کوژراون و 10 ی دیکه برینداربوون.