کۆمپانیای گوگڵ ده‌ڵێت ژماره‌ی هه‌وڵه‌کانی هاکـکردنی ئیمه‌یڵ که له ئێرانه‌وه ده‌کرێن زیایانکردووه، له‌و ده‌مه‌ی ئه‌و وڵاته له به‌رده‌می هه‌ڵبژاردندایه
سه‌ردێڕی ڕۆژنامه‌کانی ده‌وڵه‌تی چین له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا پڕ بوو له ئیدیعاکانی گوایه کارمه‌ندی پێشووی CIA ئێدوارد سنۆدن گوتویه‌تی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا چه‌ندین ساڵه کۆمپیوته‌ره‌کانی چین هاک ده‌کات.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا دووا هۆشداری داوه به خۆپیشانده‌ران بۆ چۆڵکردنی مه‌یدانی ته‌قسیمی ئه‌سته‌نبوڵ.
له باشوری ئه‌فغانستان ته‌رمی شه‌ش سه‌رباز له خاڵێکی پشکنیندا دۆزراوه‌ته‌وه، گومانیش ده‌کرێت به ده‌سـتی که‌سێـکی ناوخۆیان کوژرابن.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت کوشتنی نزیکه‌ی 93 هه‌زار که‌س له شه‌ڕی ناوخۆی سوریادا پشتڕاست کراوه، هه‌رچه‌نده ده‌ڵێت ژماره ڕاسته‌قینه‌که ڕه‌نگه زۆر له‌وه‌ش زیاتر بێت.
سه‌رۆکی ده‌زگای ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه و بۆ دوو ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ک ئاماده‌ی به‌رده‌م لیژنه‌یه‌کی کۆنگرس ده‌بێته‌وه بۆ پـرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه له باره‌ی به‌رنامه چاودێریکردنه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی حکومه‌ت
گوته‌بێژی پارتی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت حکومه‌ت ئاماده‌یه ڕاپـرسیـیه‌کی گشـتی سـازبکات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پـرۆژه‌که‌ی لای مه‌یدانی ته‌قسیمی ئسته‌نبوڵه‌وه
فڕۆکه‌یه‌کی کۆپـتهری له‌شکری سوریا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سێ موشه‌کی گرتووه‌ته شـارۆچکه‌یه‌کی لوبنان له‌سه‌ر سنوور که زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی سووننه‌ن، یه‌کێـک له موشه‌که‌کان به‌ر ناوه‌ندی شـارۆچکه‌که که‌وتووه
جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق حسێن شه‌هرسـتانی ده‌ڵێت هه‌ره‌چه‌نده سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی هه‌رێمی کوردسـتان له‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆبووه‌وه، به‌ڵام هێشـتا ڕێـکنهکهوتوون
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جه‌نه‌ڕاڵ کهیث ئالێـکزاندهر ئاماده‌ی به‌رده‌م لیژنه‌یه‌کی کۆنگرس ببێت بۆ پـرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه له باره‌ی به‌رنامه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی حکومه‌ت بۆ چاودێریکردنی ئنته‌رنێتی وڵاته‌که
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر گوندی حهتڵهی پارێزگای دێرئه‌زور له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که و به لایه‌نی که‌م 60 که‌سی شیعه‌یان کوشـتووه
پـۆلیسی دژه ئاژاوه‌ی تورکیا مه‌یدانی ته‌قسیمی ئسته‌نبوڵی له خۆپـیشـانده‌ران چۆڵ کرد، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای شه‌وێـک له پـێـکدادانی نێوانیاندا
پاش ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د ڕه‌زا عارف کشانه‌وه‌ی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ڕاگه‌یاند، محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆکی پـێشـووی ئێران داوای له خه‌ڵـکی وڵاته‌که‌ی کرد پـشـتگیری حه‌سه‌ن ڕوحانی بکه‌ن
پارێزه‌رانی ژماره‌یه‌ک له قوربانیانیـیهکان سـکاڵایهکیان له دادگایه‌کی پاریس تۆمارکرد و تیایدا داوای لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و کۆمپانیـیه فهڕهنسایـیانه ده‌که‌ن که یارمه‌تی سه‌دام حسێنیان دابوو له دروسـتکردنی چه‌کی کیمیاویدا
هێزه‌کانی پـۆلیسی دژه ئاژاوه‌ی تورکیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌و بهربهسـتانهیان لادا که له لایه‌ن خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ته‌وه له مه‌یدانی ته‌قسیمی ئسته‌نبوڵ دانرابوون
غوڵامعه‌لی حهدادعادل کاندیدی کۆنه‌پارێزی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کشـانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند، ده‌ڵێت تاوه‌کو هه‌لی زیاتر بۆ هاوه‌ڵه کۆنه‌پارێزه‌کانی تری بڕه‌خسێنێت
نێڵسن ماندێلا سه‌رۆکی پـێشـووی ئا‌فریکای باشور ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وا بۆ سێ ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ک له نه‌خۆشـخانه‌یه به‌هۆی هه‌وکردنی سیـیه‌کانیـیه‌وه
ڕێبه‌ری پارتێـکی ئۆپـۆزسیۆنی تورکیا داوا له سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌کات وازبهێنێت له زیاکردنی گرژیـیه‌کان و ڕاکێشـانی وڵاته‌که بۆ ناو ئاگر
تهکنیکارێـکی پـێشووی کۆمپـیوته‌ری ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا CIA که به کۆنتراکت بۆ ده‌زگای ئاسایشی نیشـتیمانی NSA کاری ده‌کرد، دوێنێ یه‌کشه‌ممه خۆی ناساند به‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌یه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و زانیاریانه بووه
میدیاکانی ئێران ڕاده‌گه‌ێنن ڕه‌نگه بهربژای میانه‌ڕه‌و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 14 ی مانگی 6 ی ئێران ڕه‌ت بکرێته‌وه.
زیاتر نیشـان بده