غوڵامعه‌لی حهدادعادل کاندیدی کۆنه‌پارێزی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کشـانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند، ده‌ڵێت تاوه‌کو هه‌لی زیاتر بۆ هاوه‌ڵه کۆنه‌پارێزه‌کانی تری بڕه‌خسێنێت سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ده‌سـتبهێنن.
حه‌داد ئه‌مڕۆ له که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی بۆیه ئه‌م بڕیاره‌ی داوه تاوه‌کو هاوپه‌یمانه سیاسیـیه‌کانی له شـکسـتهێنانی سیاسی بپارێزێت.
شاره‌زایان ده‌ڵێن کشـانه‌وه‌ی حهدادعادل هیچ گۆڕانێـکی ئه‌وتۆی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا لێناکه‌وێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه عه‌باس عه‌لی که‌دخودایی گوته‌بێژی شورای نیگه‌هبان ئه‌مڕۆ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن ڕه‌نگه شورای نیگه‌هبان پـیاداچوونه‌وه به سه‌ڵاحیه‌تی حه‌سه‌ن ڕووحانی‌دا بکات. شورای نیگه‌هبان هه‌تا ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش بۆی هه‌یه سه‌ڵاحیه‌تی کاندیدێـک هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
حه‌سه‌ن ڕوحانی کاندیدی میانڕه‌و له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا جه‌ماوه‌رێتی زیاکردووه دوابه‌دوای ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌که‌ن ڕه‌نگه محه‌مه‌د ڕزا عارف که ئه‌ویش کاندیدێـکی میانڕه‌وه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ڕوحانی خۆی بکێشێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ردوو سه‌رۆکی پـێشـوو عه‌لی ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی و محه‌مه‌د خاته‌می ڕه‌نگه به ئاشـکرایی پـشـتیوانی لێبکه‌ن.