له پاش نزیکه‌ی 25 سـاڵ له هێرشی کیمیاوی ڕژێمی دکتاتۆری پـێشـووی عێراق سه‌دام حسێن بۆ سه‌ر شـاری هه‌ڵه‌بجه، پارێزه‌رانی ژماره‌یه‌ک له قوربانیانیـیهکان سـکاڵایهکیان له دادگایه‌کی پاریس تۆمارکرد و تیایدا داوای لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و کۆمپانیـیه فهڕهنسایـیانه ده‌که‌ن که یارمه‌تی سه‌دام حسێنیان دابوو له دروسـتکردنی چه‌کی کیمیاویدا.
گاڤریل ماریۆن که پارێزه‌رێـکی قوربانیـیهکانه ده‌ڵێت:
" ئێمه به‌پـێی یاسا سـکاڵایهکمان داوه به دادگایه‌کی فه‌ڕه‌نسـایی و تیایدا داوا ده‌که‌ین به فه‌رمی لێـکۆڵینه‌وه له‌م باره‌یه‌وه بکرێت و بڕیار بدرێت ئایا گوناهبارن به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه سیڤیله یان نا. ئێمه لای خۆمانه‌وه به‌دواداچوونمان کردووه و چه‌ند لایه‌نێـکی فهڕهنسایمان ده‌سـتنیشـانکردووه، بۆیه هه‌ر له خۆمانه‌وه گولـله به تاریکیـیهوه نانێـین. هاوکات ئاماده‌کاری ده‌که‌ین بۆ تۆمارکردنی سکاڵای هاوشێوه له چوار وڵاتی دیکه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا، وه ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌که‌م سکاڵایه ده‌ستمان پـێکردووه."
ژماره‌یه‌ک له قوربانیـیانی هه‌ڵه‌بجه و دۆست و لایه‌نگرانیان ئاماده‌ی به‌رده‌م داگاکه بوون.
عوسمان عه‌بدولقادر حه‌سه‌ن ته‌مه‌ن 34 سـاڵ، یه‌ک له قوربانیـیانی هه‌ڵه‌بجه‌یه که ئێسـتا دانیشـتووی شـاری مانشسته‌ری وڵاتی به‌ریتانیایه، له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌کاندا بوو و گوتی:
"من له نهخۆشـخانهبووم، بۆ ماوه‌ی سێ مانگ هه‌ر کوێربووم، وه هه‌تا ئێسـتاش ئاسه‌واره‌که‌ی به‌سه‌ر تهندروسـتیمدا ماوه‌ته‌وه و 79% ی سیـیهکانم له کارکه‌وتوون و له‌و ده‌مه‌وه من پـێوه‌ی ده‌ناڵێنم."
به‌پـێی ئاماره‌کان مه‌زه‌نده ده‌کرێت 5,600 که‌س به‌هۆی ئه‌و هێرشه کیمیاویـیهی سـاڵی 1988 ی سه‌ر شـاری هه‌ڵه‌بجه گیانیان له‌ده‌سـتدابێت. ئه‌و چه‌که کیمیاویـیانهش سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی که‌ره‌سـته‌کانی کۆمپانیا بیانیـیه‌کان بووه.
گاڤریل ماریۆن:
" هیچ گومانی تیادا نیـیه ئه‌و کۆمپانیایانه به ته‌واوی زانیویانه چی ده‌که‌ن. به هه‌زاران و له ڕاستیدا به ده‌یان هه‌زار تۆن له که‌ره‌سـته‌ی کیمیاویـیان به ڕژێمی سه‌دام فرۆشـتووه. هه‌روه‌ها هیچ گومانی تیادا نیـیه ئه‌و کۆمپانیایانه به ته‌واوی زانیویانه به‌شـداری ده‌که‌ن له دروسـتکردنی چه‌کی کیمیاوی بۆ ڕژێمێـک که به تێرۆرسـت ناسراوه و مێژوویه‌کی هه‌یه له‌گه‌ڵ کوشتن و بڕینی کورد و خه‌ڵـکی خۆیدا."
به‌ڵام هه‌تا چه‌ند ئه‌و پارێزه‌رانه به‌ڵگه‌یان به‌ده‌سـته‌وه‌یه ئه‌و کۆمپانیایانه یارمه‌تی ڕژێمی پـێشـووی عێراقیان دابوو له دروسـتکردنی چه‌کی کیمیاویدا؟
گاڤریل ماریۆن له‌م باره‌یه‌وه گوتی:
" ئه‌و کۆمپانیانه‌ی ئێمه دوایان که‌تووین، ده‌زانین کێن و چ ئامێر و چ که‌ره‌سته‌یه‌کی کیمیاوی و به بڕی چه‌ند داویانه به‌و ڕژێمه و له‌وه‌ش گرنگتر، ده‌زانین که‌سه‌کانیش کێن، بۆیه ئێسـتا له‌سه‌ریان پـێویسته زۆر به وریایـیه‌وه هه‌نگاو بۆ پـێشـه‌وه بنێن به‌ر له‌وه‌ی به‌رده‌وام بین و هه‌موویان ڕاپـێچی به‌رده‌م دادگا بکه‌ین. باشتریش وایه په‌یوه‌ندی به کورده‌کانه‌وه بکه‌ن و له‌گه‌ڵیاندا ڕێبکه‌ون و ئه‌م برینه سـاڕێژ بکه‌ین."
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له 24 ی مانگی چواری ئه‌مسـاڵدا دادگایه‌کی هۆڵه‌ندا بڕیاری دا هانز ڤان ئانرات کارداری هۆڵه‌ندی زیندانکراو قه‌ره‌بوی 16 له قوربانیـیانی هه‌ڵه‌بجه بکاته‌وه.