هێزه‌کانی پـۆلیسی دژه ئاژاوه‌ی تورکیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌و به‌ربه‌سـتانه‌یان لادا که له لایه‌ن خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ته‌وه له مه‌یدانی ته‌قسیمی ئسته‌نبوڵ دانرابوون. هه‌روه‌ها گازی فرمێسـک ڕێژ و ئاویان له دژی ئه‌و سه‌دان خۆپـیشـانده‌ره به‌کارهێنا که له مه‌یدانه‌که‌دا گردبووبوونه‌وه.
هاوکات ژماره‌یه‌ک له خۆپـیشـانده‌ران به‌رد و ده‌مه‌قاچان و بۆمبی مۆلۆتۆفیان له دژی هێزه‌کانی پـۆلیس به‌کارهێنا.
پاشـان زۆربه‌ی خۆپـیشـانده‌ران به‌ره‌و پارکی گێزێ پاڵ مه‌یدانه‌که هه‌ڵاتن، که له‌وێ به سه‌دان که‌س ده‌واریان هه‌ڵداوه و گردبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌سـتی ڕاگرتنی پـرۆژه‌که‌ی حکومه‌ت.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا گوتی ئه‌م خۆپـیشـاندانانه به مه‌به‌ست ده‌کرێن تاوه‌کو وێنه‌ی تورکیا تێک‌بدرێت و ئابوریـیه‌که‌شی خراپـبکرێت.
هه‌تا ئێسـتا خۆپـیشـاندانه‌کان بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 3 خۆپـیشـانده‌ر و پـۆلیسێـک و نزیکه‌ی 5 هه‌زار که‌سیش زیانیان به‌رکه‌وتووه و به هه‌زاران که‌سیش ده‌سـتگیرکراون.