کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتاینا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی قه‌یرانی ناو وڵاته‌که له 100 هه‌زار که‌س تێپه‌ڕیکردووه و زۆربه‌یان که‌سی سیڤیل بوون
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌سـتده‌کات به گه‌شتێـکی یه‌ک هه‌فته‌یی بۆ ئافریکا و تیایدا سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی بازرگانی و خۆراک و وهبرههمهێنان و ئاسایش
ئاژانسی دهنگوباسی ده‌وڵه‌تی چین (شینخوا) ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ژماره‌یه‌ک چه‌قۆ وه‌شێن هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر بنکه‌یه‌کی پـۆلیس و بینایه‌کی حکومی له هه‌رێمی شینجیانگ له ڕۆژئاوای وڵاته‌که و له ئاکامدا 27 که‌س کوژراون
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌حره‌ین ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایانگه‌یاند هێزه‌کانی ئاسایش کۆمه‌ڵێـکی 9 که‌سی شیعه‌یان ده‌سـتگیرکردووه که به‌نیازبوون به چه‌که‌وه هه‌ڵبکوتنه سه‌ر به‌ندیخانه‌یه‌ک و ژماره‌یه‌ک زیندانکراو ئازادبکه‌ن
به‌شـار ئه‌سه‌د ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڕیارێـکی ده‌رکردووه که تیایدا هاتووه هه‌ر که‌سێـک به شێوه‌یه‌کی نایاسایی خۆی بکات به سوریا، ئه‌وا له سـاڵێـکهوه هه‌تا 5 سـاڵ زیندانی ده‌کرێت یان 50 هه‌تا 100 هه‌زار دۆلار بدات
به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی شـارۆچکه‌ی خورماتووی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی عێراق، هاشم موختار ئۆغلو جێـگری سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی و ئه‌حمه‌د عه‌بدولواحید قۆچا جێـگری پـێشـووی پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین کوژراون
شێخ حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئال ثانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له وتارێـکی حه‌وت خوله‌کیدا ڕایگه‌یاند که‌وا ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی وه‌ک میری قه‌ته‌ر ڕاده‌سـتی ته‌میمی کوڕی کرد. ده‌ڵێت کوڕه‌که‌ی له ئاستی ئه‌و پـۆسته‌دایه
عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ده‌ڵێت پـێویسته جیهان چیتر ڕێـگه به ئێران و حزبوڵڵای لوبنان نه‌دات پـشـتیوانی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌د بکه‌ن
سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن ده‌ڵێت ئێدوارد سنۆدنی کارمه‌ندی پـێشـووی ده‌زگای CIA له ترانزێتی فڕۆکه‌خانه‌ی مۆسـکۆیه و ڕاده‌سـتی ئه‌مه‌ریکای ناکرێته‌وه
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕابه‌ری زیندانیکراوی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان پـێشـنیاری کردووه قۆناغی دووه‌می پـرۆسه‌ی ئاشـتی نێوان حکومه‌تی تورکیا و پارته‌که‌ی و لایه‌نه‌کانی دۆسـتی به شێوه‌یه‌کی ئاشـکرایانه به‌ڕێوه‌بچێت
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش زوویه‌کی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌رپه‌رچی هێرشی کۆمه‌ڵێـک چه‌کداریان داوه‌ته‌وه له نزیک کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی له کابولی پایته‌خت و هه‌موو هێرشبه‌ره‌کان کوژراون
دادگایه‌کی شـاری میلانۆی ئیتالیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڕیاری 7 سـاڵ زیندانی بۆ سیلڤیۆ برلسکۆنی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی وڵاته‌که ده‌رکرد، بڕیاریشی دا بۆ هه‌تاهه‌تایه پـۆسـتی حکومی نه‌گرێته‌وه ده‌ست
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ته‌قیونه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی گیان له ده‌سـتدانی به لایه‌نی که‌م 17 که‌س و برینداربوونی 67 که‌س
شێخ حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئال ثانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ که‌سانی بنه‌ماڵه‌که‌ی و ڕیش سـپـیانی میرنشینه‌که‌ی کۆبووه‌ته‌وه، ئاگاداری کردوونه‌ته‌وه که‌وا بڕیاری داوه ده‌سه‌ڵاته‌کانی وه‌ک میری وڵاته‌که ڕاده‌سـتی تمیمی کوڕی بکات
شه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان له‌شکری لوبنان و چه‌کدارانی مه‌لایه‌کی سووننه‌ی وڵاته‌که له شاری سه‌یدای بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌رده‌وامه و ژماره‌یه‌ک کوژراو و بریندار له هه‌ردوولا که‌توونه‌ته‌وه
جاکۆب زوما سه‌رۆکی ئا‌فریکای باشور ده‌ڵێت ڕه‌وشی ته‌ندروسـتی نێڵسن ماندێلا هێشـتا باش نیـیه، هه‌رچه‌نده زیاتر له دوو هه‌فته‌یه له نه‌خۆشـخانه هێڵراوه‌ته‌وه به‌هۆی هه‌وکردنی سیـیه‌کانیـیه‌وه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیندسـتان گوتی وتووێژه‌کان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجامدران و تیاندا سه‌نگی خرانه سه‌ر سێ بابه‌تی سه‌ره‌کی، ئه‌وانیش ئاسایشی هه‌رێمی و ئابوری و ته‌کنه‌لۆجیا
کاربه‌ده‌سـتانی کۆشـکی سـپی ده‌ڵێن چاوه‌ڕوانن ڕووسیا هه‌موو بژاره‌کانی به‌رده‌می هه‌ڵبسه‌نگێنێت بۆ ناردنه‌وه‌ی ئێدوارد سنۆدن کارمه‌ندی پـێشـووی CIA بۆ ئه‌مه‌ریکا تاوه‌کو ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌ته‌کانی سیخوڕی بـبێته‌وه
کاربه‌ده‌ستان له هندستان ده‌ڵێن به‌هۆی لافاو و داڕمانی زه‌وی له باکوری وڵاته‌که نزیکه‌ی 600 که‌س گیانیان له ده‌ست داوه‌و ده‌یان هه‌زار که‌سی دیکه‌ش بێسه‌روشوێنن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ده‌ڵیت کردنه‌وی ئۆفیسی نوێی تالیبان له قه‌ته‌ر بۆی هه‌یه ههنگاوێکی گرنگ بێت له پرۆسه‌ی ئاشته‌وای گروپه‌که له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌فغانستاندا، به‌ڵام ڕایشیگه‌یاند ئه‌گه‌ر وتووێژه‌کانی ئاشتی ئه‌نجام نه‌درێن بۆی هه‌یه ئه‌و ئۆفیسه دابخرێت.
زیاتر نیشـان بده