ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ده‌وڵه‌تی چین (شینخوا) ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ژماره‌یه‌ک چه‌قۆ وه‌شێن هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر بنکه‌یه‌کی پـۆلیس و بینایه‌کی حکومی له هه‌رێمی شینجیانگ له ڕۆژئاوای وڵاته‌که و له ئاکامدا 27 که‌س کوژراون.
ئاژانسه‌که ده‌شڵێت هێرشه‌که له کاژمێر شه‌شی به‌یانی له شـارۆچکه‌ی لوکۆچوونی ناوچه‌ی شانشان بووه که نزیکه‌ی 200 کیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری ئۆرمچی ناوه‌ندی هه‌رێمه‌که‌وه دوره.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن 9 پـۆلیس له‌گه‌ڵ 8 که‌سی سیڤیل کوژراون به‌ر له‌وه‌ی هێزه‌کانی پـۆلیس 10 له هێرشبه‌ره‌کان بکوژن. هێشـتا هۆکاری هێرشه‌که نه‌زانراوه.
جێی ئاماژه‌یه هه‌رێمی شینجیانگ شوێنی که‌مینه‌ی ئۆیگوری موسڵمانه که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک تورکن و به زمانی تورکیش قسه ده‌که‌ن. به‌شێـکی زۆریان ده‌ڵێن حکومه‌تی چین کۆت و به‌ند ده‌خاته سه‌ر کو‌لتور و زمان و ئاینه‌که‌یان. سـاڵی 2009 نائارامیـیه‌ک ئه‌م هه‌رێمه‌ی گرته‌وه و نزیکه‌ی 200 که‌س تیایدا کوژران.