وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ده‌ڵیت کردنه‌وی ئۆفیسی نوێی تالیبان له قه‌ته‌ر بۆی هه‌یه هه‌نگاوێکی گرنگ بێت له پرۆسه‌ی ئاشته‌وای گروپه‌که له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌فغانستاندا، به‌ڵام ڕایشیگه‌یاند ئه‌گه‌ر وتووێژه‌کانی ئاشتی ئه‌نجام نه‌درێن بۆی هه‌یه ئه‌و ئۆفیسه دابخرێت.
سه‌باره‌ت به وتووێژه‌کان کێری ڕایگه‌یاند ڕێگاکانی به‌رده‌ممان زۆر سه‌ختن، ته‌نانت ئه‌گه‌ر ڕێگا هه‌شبێت.
بڕیار بوو وتووێژه‌کان له نێوان شاندی باڵای ئه‌مه‌ریکاو نوێنه‌رانی تالیبان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه له دۆحا ئه‌نجام بدرێت. به‌ڵام سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزایی نیگه‌ران بوو به کردنه‌وه‌ی ئۆفیسی سیاسی تالیبان له شاره‌که و ناڕه‌زایی ده‌ربڕی و گوتی حکومه‌ته‌که‌ی پشتیوانی له‌و وتووێژانه ناکات.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا هیچ ئاماژه‌یان به‌وه نه‌کردووه که‌ی وتووێژی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئه‌مه‌ریکاو تالیبان ئه‌نجام ده‌درێت، یان ته‌نانه‌ت ده‌ست پێده‌کات یان نا. به‌ڵام کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن کێری به نیاز نییه له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران تالیباندا کۆببێته‌وه.
خاڵی سه‌ره‌کی ناڕه‌زاییه‌که‌ی به‌ڕێز کارازیی له‌سه‌ر ئۆفیسی ئاشکرای تالیبان بوو له دۆحا که له‌ژێر ناوی "ئۆفیسی ئیماراتی ئیسلامی ئه‌فغانستان کرایه‌وه" و ئاڵای ئیماراتی ئیسلامی تێدا به‌رز کرابووه‌وه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و ناوه‌ی ئۆفیسه‌که گۆڕاوه به ئۆفیسی سیاسی تالیبانی ئه‌فغانستان که پێشتر له سه‌ری ڕیککه‌وتبوون.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ڕۆژی پێنجشه‌ممه له‌لایه‌ن جین ساکی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به به هه‌ناوێکی پۆستیڤ له‌قه‌ڵه‌م درا.