جاکۆب زوما سه‌رۆکی ئا‌فریکای باشور ده‌ڵێت ڕه‌وشی ته‌ندروسـتی نێڵسن ماندێلا هێشـتا باش نیـیه، هه‌رچه‌نده زیاتر له دوو هه‌فته‌یه له نه‌خۆشـخانه هێڵراوه‌ته‌وه به‌هۆی هه‌وکردنی سیـیه‌کانیـیه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا، جاکوب زوما به‌ڕێز ماندێلای وه‌ک باوکی دیموکراتیـیه‌ت ناودێرکرد و گوتی پـێویسته وڵاته‌که له‌وه تێبگات که ماندێلا چووته ته‌مه‌نه‌وه و دووچاری کێشه‌ی ته‌ندروسـتی زیاتر ده‌بێت.
شه‌وی یه‌کشه‌ممه جاکوب زوما سه‌ردانی به‌ڕێز ماندێلای کرد له نه‌خۆشـخانه‌یه‌ک له پـریتۆریا. ده‌ڵێت پـزیشـکه‌کان پـێـیان گوتووه هه‌رچی له توانایاندا بێت ده‌یکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردن و باشـکردنی باری ته‌ندروسـتی ماندێلا.
سه‌رۆکی ئا‌فریکای باشور گوتیشی باری ته‌ندروسـتی به‌ڕێز ماندێلا هیچ کاریگه‌ری نابێت به‌سه‌ر سه‌ردانه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی براک ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا بۆ وڵاته‌که‌یان.
جێی ئاماژه‌یه نێڵسن ماندێلای ته‌مه‌ن 94 سـاڵ، 27 سـاڵی ته‌مه‌نی له زینداندا برده‌سه‌ر.