به‌پـێی هه‌واڵه‌کانی له شـارۆچکه‌ی عاموده‌ی کوردنشینی سوریاوه هاتوون له ناکۆکی نێوان لایه‌نه کوردیـیه‌کاندا شه‌وی پـێـنجشه‌ممه 4 که‌س کوژراون و ژماره‌یه‌ک برینداربوون
نه‌زمی گور په‌رله‌مانتاری سه‌ر به پارتی ئاشتی و دیموکراسی له تورکیا ده‌ڵێت له شـارۆچکه‌یه‌کی ئامه‌د جه‌ندرمه ته‌قه‌یان له کۆمه‌ڵێـک خۆپـیشـانده‌ر کردووه و له ئاکامدا که‌سێـک کوژراوه و 8 که‌سی دیکه برینداربوون
چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن به‌هۆی تۆپبارانی سه‌خت له‌لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه بۆ سه‌ر گوندێک له باشوری وڵاته‌که به‌لایه‌نی که‌م 8 ژن و کچ کوژران، له‌کاتێکدا هێزه‌کانی سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د له نیوه‌شه‌ودا هێرشیان کرده سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوان له‌و گونده‌ی نزیک سنوری ئوردن.
میدیای ئه‌مه‌ریکا ڕاده‌گه‌یه‌نێت جێگری پێشووی به‌ڕێوه‌به‌ری ستونه له‌شکرییه‌کان لێکوڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، له‌سه‌ر ئاشکراکردنی زانیاری نهێنی سه‌رباره‌ت به هێرشی کۆمپیوته‌ری بۆ سه‌ر کارگه ناوکییه‌کانی ئێران.
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ژماره‌ی گشتی کوژراوانی ئاکامی زنجیره ته‌قینه‌وه‌کانی شه‌وی پـێـنجشه‌ممه که چه‌ند چایخانه‌یه‌کیان له ناوه‌ندی وڵاته‌که کردبووه ئامانج، گه‌یشتووه‌ته 45 که‌س
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به‌ره‌و ئه‌فریکای باشور به‌ڕێکه‌وت. سه‌رۆک به‌رده‌وامه له گه‌شته‌که‌ی بۆ سێ وڵاتی ئافریکا له هه‌وڵێکدا بۆ په‌یوه‌ندی پهتهوی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئه‌و کیشوه‌ره‌دا.
ته‌له‌فزیۆنی سوریا گوتی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه خۆکوژێـک خۆی له نزیک کڵێسایه‌کی دێرینی پایته‌ختی سوریا ته‌قاندووه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 4 که‌س و برینداربوونی 8 که‌سی دیکه
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه بڕیارێـکی په‌سه‌ندکرد بۆ لادانی عێراق له ژێر به‌ندی حه‌وتی په‌یمانـنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
کاربه‌ده‌سـتێـکی عێراق ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی خۆشحاڵه به پشـتیوانیکردنی زیاتری ئه‌مه‌ریکا له له‌شـکری وڵاته‌که‌ی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تێرۆرسـتاندا
ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی ناو‌کی وڵاته‌که‌ی ئاسانه ئه‌گه‌ر بێتوو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی ڕژد بن له‌سه‌ر ڕێکه‌وتن
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیادا کۆده‌بێته‌وه سه‌باره‌ت به وه‌ک ده‌گوترێت به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌لایه‌ن سوریاوه.
جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ستیان کردووه به لێکۆڵینه‌وه کردن له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌ک ده‌گوترێت سوکایه‌تییان به کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورکیا کردووه و هه‌روه‌هاش ئه‌وانه‌ی هاندانی ئاژاوه‌گێڕییان کردووه له ڕێی تۆڕه‌کانی سۆشیال میدیاوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له هه‌وڵی بوژاندنه‌وه‌ی وتووێژی ئاشتیانه‌ی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیه‌کاندایه هاوکاتی کۆبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی هه‌ردوو لای ئه‌م قه‌یرانه درێژخایه‌نه‌دا.
سه‌رۆکی ئا‌فریکای باشور ده‌ڵێت باری ته‌ندروسـتی نیڵسۆن ماندێلا هێشـتا له مه‌ترسیدایه، به‌ڵام له شه‌وێوه نیشـانه‌ی به‌ره‌و باشبوونی لێده‌رکه‌وتووه
له‌شـکر ی میسر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێزی زیاتری خۆی له سه‌رباز و ماشێنی زرێـپۆش له بنکه‌کانی له نزیک شـاره‌کاندا کۆکردووه‌ته‌وه، به‌ر له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه که چاوهڕواندهکرێت تیایدا ئۆپـۆزسیۆن خۆپـیشـاندانی گه‌وره سـازبکات
نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتان فه‌رمانی به کاربه‌ده‌سـتان کردووه ده‌ستبکه‌ن به لێـکۆڵینه‌وه له‌وه‌ی ناوی بردوو به خیانه‌تی گه‌وره‌ی په‌روێز موشه‌ڕه‌ف سه‌رۆکی پـێشـوو له ده‌سـتگرتن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا
جان کێری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له کوه‌یت له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی ئه‌و وڵاته کۆبووه‌وه به مه‌به‌ستی وتووێژکردن له باره‌ی قه‌یرانی سوریا و هه‌وڵه‌کانی گه‌یشتن به ئاشتی له کێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا
میری نوێی قه‌ته‌ر شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال ثانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه یه‌که‌م وتاری خۆی وه‌ک فه‌ڕمانڕه‌وای وڵاته‌که‌ی پـێشـکه‌شکرد و تیایدا جه‌ختی کرده‌وه سه‌ر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی قه‌ته‌ر بۆ هه‌ر جۆره تایفهگهریـیهک له جیهانی عه‌ره‌بدا
کاربه‌ده‌سـتان له ناوه‌ندی سۆماڵ ده‌ڵێن شێخ حه‌سه‌ن تاهیر ئه‌وه‌یسی که له لایه‌ن زۆر که‌سه‌وه به ڕابه‌ری ڕوحی کۆمه‌ڵی شه‌بابی توندڕه‌و داده‌نرێت ده‌سـتگیرکراوه
کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی هه‌ردوو پارێزگای موسڵ و ئه‌نباری ڕاگه‌یاند. ده‌ڵێت لیستی برایه‌تی و پـێکه‌وه ژیان له موسڵ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێناوه
زیاتر نیشـان بده