وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له هه‌وڵی بوژاندنه‌وه‌ی وتووێژی ئاشتیانه‌ی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیه‌کاندایه هاوکاتی کۆبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی هه‌ردوو لای ئه‌م قه‌یرانه درێژخایه‌نه‌دا.
ئه‌رکه دیپلۆماسیه‌که‌ی جان کێری ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له عه‌ممان پایته‌ختی شانشینی ئوردونه‌وه به‌رده‌وامه و هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵا پادشای ئوردوندا کۆ ده‌بێته‌وه به‌ر له‌وه‌ی بڕوات بۆ ئۆرشه‌لیم بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل‌دا.
ڕۆژی هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عه‌ممان و له‌وێش له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی فه‌له‌ستینیدا کۆ ده‌بێته‌وه.
جان کێری ده‌ڵێت ڕیبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی وابه‌سته‌ن به ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کان به‌ڵام دانی به‌وه‌شدا ناوه هاتنه ئارای به‌ره‌وپێشچون قورسه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌شڵێت به‌ڕێز نه‌ته‌نیاهۆ و به‌ڕێز عه‌باس ده‌خوازن پرۆسه‌ی ئاشتی هه‌نگاوی به‌ره‌و پێش بنێت و ئاماژه‌شی به‌وه‌کردووه ئه‌گه‌ر پێی وانه‌بوایه بوژاندنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی ئاشتی شییانی هه‌یه ئه‌وا ئێستا له ناوچه‌که نه‌ده‌بوو.
هاوکات سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی ئیسرائیل که له‌سه‌ر له‌کار لاچوونه ده‌ڵێت پێویسته ته‌لئه‌ڤیڤ ڕیبه‌رانی فه‌له‌ستینی به‌هێز بکات به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستینی.
ستانلی فیشه‌ر، که ئیسرائیلیه‌کی ئه‌مریکاییه و له ناو ئیسرائیل‌دا زۆر گوێ له قسه‌ی ده‌گیرێت به ڕادیۆی له‌شکری ئیسرائیلی گوتووه به‌هێزکردنی ڕێبه‌رانی فه‌له‌ستینی هه‌نگاوێکه ئیسرائیل ده‌توانێت بینێت تا بگاته ڕێکه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌کاندا.