سه‌رۆکی ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیادا کۆده‌بێته‌وه سه‌باره‌ت به وه‌ک ده‌گوترێت به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌لایه‌ن سوریاوه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئاک سێڵسترۆم ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو کۆ ده‌بێته‌وه.
حکومه‌تی سوریا ڕێگه‌ی نه‌داوه ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بچێته ناو وڵاته‌که‌یه‌وه بۆ لێکۆڵینه‌وه کردن له‌و قسه و باسانه.
دیپلۆماتێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێسی گوتووه سێڵسترۆم له تورکیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک پزیشکدا قسه‌ی کردووه له‌وانه‌ی تیماری قوربانیانی چه‌کی کیمیاییان کردووه و وه‌هاش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر به‌ره‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی بڵاو بکاته‌وه.
ئه‌م دیپلۆماته‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌شڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا ی‌و ئێنیان له ده ڕووداو ئاگادارکردۆته‌وه که وه‌ک ده‌گوترێت حکومه‌تی سوریا چه‌کی کیمیایی تیادا به‌کارهێناون.
هاوکات ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئاگاهی ده‌دات دژی ناردنی چه‌ک بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا که شه‌ڕ بۆ ڕوخاندنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌که‌ن.
ئانگێلا مێرکڵ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی گوتووه تێده‌گات له‌وه‌ی بۆچی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا تاوتوێی گه‌یاندنی چه‌ک ده‌که‌ن بۆ هه‌ندێک له‌و ڕێکخراوه سه‌رهه‌ڵداوانه‌ی ناو سوریا که ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕێکی قورس بوونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ڕژێمی سوریا و حیزبوڵای هاوپه‌یمانیه‌وه.
خانم مێرکڵ ده‌ڵێت ناردنی چه‌ک بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا مه‌ترسیه‌کی بێ شومار ده‌نێته‌وه.