سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به‌ره‌و ئه‌فریکای باشور به‌ڕێکه‌وت. سه‌رۆک به‌رده‌وامه له گه‌شته‌که‌ی بۆ سێ وڵاتی ئافریکا له هه‌وڵێکدا بۆ په‌یوه‌ندی پهتهوی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئه‌و کیشوه‌ره‌دا.
سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مڕۆ هه‌ینی له سینیگال ده‌رچوو، پاش گه‌شتێکی دوو ڕۆژی له‌وێ و کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ماکی ساڵ به مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی دیموکراسی و فه‌رمانی یاسا له وڵاته‌که‌دا.
هاوکات سه‌رۆک سه‌ردانی دورگه‌ی گۆری کرد، که سیمبولێکی بازرگانی کۆیله‌کانه له سه‌ده‌ی 18دا.
تا ئێستا ڕوون نییه له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئا‌فریکای باشور سه‌رۆک ئۆباما چاوی به که‌سایه‌تی دژه نژاد په‌رستی نێڵسن ماندێلا، که ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه، ده‌که‌وێت یان نا.
کاربه‌ده‌ستانی کۆشکی سپی له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایانگه‌یاند سه‌ردانی ماندێلا ده‌که‌وێته سه‌ر خواستی خێزانه‌که‌ی ماندێلا.
شایانی باسه له ڕۆژی شه‌ممه بڕیاره سه‌رۆک ئۆباما سه‌ردانی دورگه‌ی ڕۆبن بکات ئه‌و زیندانه‌ی که به‌ڕێز ماندێلا 27 ساڵی تێدا به‌سه‌ر برد.
سه‌رۆک ئۆباما کاتێک باسی ئه‌و سه‌رۆکه‌ی پێشووی ئا‌فریکای باشوری کرد به قاره‌مانێکی جیهانی ناودێری کرد.