چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن به‌هۆی تۆپبارانی سه‌خت له‌لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا بۆ سه‌ر گوندێک له باشوری وڵاته‌که به‌لایه‌نیکه‌م 8 ژن و کچ کوژران، له‌کاتێکدا هێزه‌کانی سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د له نیوه‌شه‌ودا هێرشیان کرده سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوان له‌و گونده‌ی نزیک سنوری ئوردن.
له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا به هاوکاری چه‌کدارانی گروپی ملیتانی حیزبوڵلای لوبنانی و گروپه شیعه‌کانی دیکه‌ی بیانی ڕژێمی سوریا هێرشه‌کانیان دژ به سه‌رهه‌ڵداوان زیادکردووه.
ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه له به‌ڕیتانیا ڕاده‌گه‌ێنێت ئه‌و تۆپبارانه له نیوه‌شه‌ودا گوندی که‌ره‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌رعای کردبوو به ئامانج و له‌و هێرشه‌دا 8 ژن کوژران.
ڕێکخراوه‌که پشت به تۆڕی فراوانی چالاکوانانی له ناو سوریادا ده‌به‌ستێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیارییه‌کان.
گرته‌یه‌کی ڤیدیۆی له‌سه‌ر تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک دانراوه که ته‌رمی ژن و مناڵه‌کان نیشان ده‌دات گوایه له هێرشه‌که‌ی ده‌رعادا کوژراون.
شایانی باسه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نێت تا ئێستا له شه‌ڕی دوو ساڵه‌ی سوریادا زیاتر له 93 هه‌زار که‌س کوژراون که نزیکه‌ی 6 هه‌زاری منداڵن.