سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یه به‌رگری له‌و کوردانه بکات که له سوریا ده‌ژین ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وێت که له‌لایه‌ن شه‌ڕکه‌رانی سهربهئهلقاعیدهوه هه‌ڕه‌شه‌یان لێبکرێت.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما په‌یمان ده‌دات زیاتر سه‌رپه‌رشـتی به‌رنامه چاودێریـیه‌کانی حکومه‌ت بکات، ئه‌وانه‌ی بۆ پاراستنی وڵاته‌که‌یه له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تێرۆرسـتی
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی میسر ده‌ڵێن فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئیسرائیل به موشه‌کێـک 5 چه‌کداری توندڕه‌وی ئیسلامی له نیمچه دورگه‌ی سینای میسر کوشـتووه
زانایانی بواری ته‌ندروسـتی ئه‌مه‌ریکایی توانیویانه کوتانێـک له دژی نه‌خۆشی له‌رزه‌تا (Malaria) به‌رهه‌م بهێنن، ده‌ڵێن زۆر ئه‌نجامی باشی هه‌بووه
کاربه‌ده‌سـتانی لوبنان ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک چه‌کدار ڕۆژی هه‌ینی بۆسه‌یه‌کیان بۆ پاسێـکی ڤانی هێڵی ئاسـمانی تورکی له نزیـک فڕۆکه‌خانه‌ی به‌یرووت ناوه‌ته‌وه و فڕۆکه‌وانێـکی ئه‌و هێڵه و یاریده‌ده‌ره‌که‌یان ڕفاندووه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا فه‌رمانی به هه‌موو کارمه‌نده ناسه‌ره‌کیـیه‌کانی خۆی له کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له شـاری لاهۆری پاکسـتان کردووه شاره‌که جێبهێڵن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌بوونی مه‌ترسیـیه‌کی تایبه‌ت بۆ سه‌ریان
خۆکوژێـکی تاڵیبانی پاکسـتان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شـاری کوهیتای ڕۆژئاوای وڵاته‌که خۆی له نێو ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسـپاردنی ته‌رمی پـۆلیسێـکی کوژراودا ته‌قانده‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 30 که‌س کوژران
گوته‌بێژێـکی له‌شـکری ئیسرائیل ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی فڕۆکه‌خانه‌ی ئیلاتی سه‌ر ده‌ریای سوور به‌هۆی هۆکاری ئاسایشـیـیه‌وه به شێوه‌یه‌کی کاتی داده‌خرێت
شه‌وی چوارشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کداری نه‌ناسراو له شـاری تکریتی ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین چوونه‌ته سه‌ر ماڵی کاربه‌ده‌سـتێـکی پـۆلیس و له ئاکامدا کاربه‌ده‌سـته‌که و هاوسه‌ری و دوو کوڕ و کچه‌که‌یان کوشـتووه
ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت شه‌پـۆلێـکی تیرۆرکردن له لیبیا که‌سانی سیاسی و کاربه‌ده‌سـتان و ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایشی گرتووه‌ته‌وه که ژماره‌یه‌کیان له سه‌رده‌می دیکتاتۆری پـێشووی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له پـۆستی حکومی‌دا بووبوون
هه‌زاران میسری لایه‌نگری محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له کارلابراو ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له هه‌ردوو ناوچه‌ی ڕابعه ئه‌لعه‌ده‌ویـیه و نه‌هزه‌ی قاهیره گردبوونه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن
کاربه‌ده‌سـتانی سوریا ئه‌و هه‌واڵانه‌یان ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هێرش کراوه‌ته سه‌ر که‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبیله‌کانی سه‌رۆکی وڵاته‌که به‌شـار ئه‌سه‌د له‌و ده‌مه‌ی به‌ڕێوه بووه بۆ مزگه‌وتێـک له دیمه‌شقدا
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا 62 چه‌کداری ئۆپـۆزسیۆنیان له بۆسه‌یه‌کدا کوشتووه له نزیک شـارۆچکه‌ی عه‌درا
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی هه‌ڵوه‌شـانده‌وه که بڕیاربوو مانگی داهاتوو له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا له مۆسـکۆ ئه‌نجامی بدات
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه و تیایدا ڕه‌خنه له‌و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و سیاسیـیانه گرتووه که گوتویانه حکومه‌تی هه‌رێم پشـتی له کوردانی سوریا کردووه
کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن به هێرشی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وان که پـێده‌چێت ئه‌مه‌ریکایی بووبێت، به لایه‌نی که‌م 7 چه‌کداری گومانباری ئه‌لقاعیده کوژراون
هه‌ردوو سیناتۆری ئه‌مه‌ریکایی جان مه‌ککه‌ین و لینزی گرام ده‌ڵێن داوایان له ڕابه‌رانی کاتی میسر کردووه کهسایـیهتیـیه ئیسلامیـیه‌کانی خراونه‌ته زیندانه‌وه ئازادبکه‌ن
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت چه‌کدارانی سه‌ر به گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له شام و عێراق له باکوری شـاری حه‌له‌ب فڕۆکه‌خانه‌ی مهنـنهغ بۆ هه‌لیکۆپـته‌ری له‌شـکریـیان کۆنترۆڵ کردووه
کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن چه‌کداران له ناوه‌ندی وڵاته‌که فڕۆکه‌یه‌کی هه‌لیکۆپـته‌ری له‌شـکریـیان خستووه‌ته خوارێ و له ئاکامدا 8 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه
حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی نوێی ئێران ده‌ڵێت ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی وتووێژی ڕاسته‌قینه بکات له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی وڵاته‌که‌یه‌وه
زیاتر نیشـان بده