وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا فه‌رمانی به هه‌موو کارمه‌نده ناسه‌ره‌کیـیه‌کانی خۆی له کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له شـاری لاهۆری پاکسـتان کردووه شاره‌که جێبهێڵن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌بوونی مه‌ترسیـیه‌کی تایبه‌ت بۆ سه‌ریان.
میغان گریگۆریز خانمه گوته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ئیسلام ئاباد گوتی ئه‌م هه‌نگاوه کارێـکی خۆپاراستنه له پاش ئه‌و زانیاریانه‌ی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه گه‌یشـتوون که ئاماژه به هه‌بوونی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له شـاری لاهۆر ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا داوای له هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی کردووه، ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستی گرنگ نه‌بێت له ئێسـتادا سه‌ردانی پاکسـتان نه‌که‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسیـیه ئاسایشیـیانه‌ی له‌و وڵاته‌دا له ئارادان.
به‌یانـنامه‌که که شه‌وی پـێنجشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، ده‌ڵێت به‌هۆی هه‌بوونی چه‌ندین کۆمه‌ڵی تێرۆرسـتی بیانی و خوجێی له پاکسـتاندا، وایکردووه له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا مه‌ترسی له‌سه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی هه‌بێت.
خانم گریگۆریز گوتیشی له ئێسـتادا ئه‌و مه‌ترسیـیه‌ی له لاهۆر هه‌یه ڕوون نیـیه ئایا په‌یوه‌ندی به‌و هه‌ڕه‌شه تێرۆرسـتیانه‌وه هه‌یه یان نا، که له ئاکامیانه‌وه 19 ئۆفیسی دیپـلۆماتی ئه‌مه‌ریکایی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئافریکا داخراون.
پـێشـتر هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا، ئه‌مه‌ریکا دیـپلـۆماتانی خۆی له یه‌مه‌ن کشـانده‌وه.