زانایانی بواری ته‌ندروسـتی ئه‌مه‌ریکایی توانیویانه کوتانێـک له دژی نه‌خۆشی له‌رزه‌تا (Malaria) به‌رهه‌م بهێنن، ده‌ڵێن زۆر ئه‌نجامی باشی هه‌بووه.
زاناکان له کۆمپانیای سه‌ناریا له ویلایه‌تی مێریلاند، ڤاکسینه‌که‌یان به‌رهه‌م هێناوه و چه‌ند ده‌زگایه‌کی ته‌ندروسـتی سیڤیلی و له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌شـداریان کردووه. ڤاکسینه‌که ناونراوه PfSPZ .
ده‌ڵێن 57 که‌س که ته‌مه‌نیان له نێوان 18 بۆ 45 سـاڵ بوو و هیچیان پـێشـتر دووچاری نه‌خۆشی له‌رزه‌تا نه‌بووبوون، وه‌ک خۆبه‌خش له قۆناغی یه‌که‌می تاقیکردنه‌وه‌کاندا به‌شـداریـیان کردووه. 40 که‌سیان به بڕی جیاواز ڤاکسینه‌که‌یان لێدراوه و 17 که‌سه‌که‌ی دیکه‌یان به‌بێ ڤاکسین هێڵراونه‌ته‌وه.
پاشـان هه‌موویان دراونه‌ته به‌رده‌م هێرشی مێشووله‌ی هه‌ڵگری نه‌خۆشی لهرزهتاوه، سه‌رئه‌نجام ئه‌وانه‌ی ڤاکسینه‌که‌یان لێ نه‌درابوو یان به بڕێـکی که‌م وه‌ریان گرتبوو، تووشی نه‌خۆشیـیه‌که بووبوون. به‌ڵام له نێوان 15 که‌سیان که بڕێـکی زۆری ڤاکسینه‌که‌یان وه‌رگرتبوو، ته‌نها سیانیان تووشی نه‌خۆشیـیه‌که بوون.
جێی ئاماژه‌یه نه‌خۆشی له‌رزه‌تا سـاڵانه ده‌بێته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی سه‌دان هه‌زار که‌س له جیهاندا، که زۆربه‌یان منداڵن.