کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن به هێرشی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وان که پـێده‌چێت ئه‌مه‌ریکایی بووبێت، به لایه‌نی که‌م 7 چه‌کداری گومانباری ئه‌لقاعیده کوژراون، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا فه‌رمانی به کارمه‌نده ناسه‌ره‌کیـیه‌کانی خۆی له یه‌مه‌ن دا ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
ئه‌م هێرشه‌ی به‌یانی چوارشه‌ممه له شـارۆچکه‌ی نیسابی پارێزگای شه‌بوه کرا، ده‌بێته پـێـنجه‌م هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان که له ماوه‌ی که‌متر له دوو هه‌فته‌دا له یه‌مه‌ن کرابێت. له‌م سـاڵانه‌ی دوایی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا زۆر جار په‌نای بۆ هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان بردووه بۆ لێـدانی ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بدا.
کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن ڕێوشوێنی پـێویسـتیان گرتووه‌ته‌به‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری هه‌وڵی هێرشی تێرۆرسـتی له پایته‌خت و ناوچه‌ی دیکه‌ی وڵاته‌که، وه پـێشـتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا لیسـتێـکیان به ناوی 25 که‌س بڵاوکردووه‌ته‌وه که وه‌ک ده‌ڵێن کار بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تێرۆرسـتی ده‌که‌ن.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌تا ڕۆژی شه‌ممه 19 باڵیۆزخانه و کونسوڵخانه‌ی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئافریکا داخستووه، له نێویاندا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له سه‌نعا.